ڕووسیا: 75 فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان خستە خوارەوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا خستنەخوارەوەی 75 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هەوڵی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا "شکستی هێنا" و 75 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی خرانە خوارەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لە ناوچەی 26ی بەلگۆرۆد، لە ناوچەی 19ی لیپێتسک، لە هەرێمی 7ی کورسک، لە هەرێمی 5ی برایانسک، لە ناوچەی 4ی ڤۆرۆنیژ، لە ناوچەی 1ی ئۆرلۆڤ و لە کریمیا و دەریای ڕەش 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لەناوبراون".
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەریایی لە ئاوەکانی دەریای ڕەشیشدا لەناوچوون.
لە شاری لیپێتسک 9 کەس بریندار بوون
ئیگۆر ئارتامۆنۆڤ، پارێزگاری ناوچەی لیپێتسکی ڕووسیا لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە تێلێگرام ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا نۆ کەس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
گوڵان: سەردار خەلیل