چۆنێتی پاككردنەوەی چاویلكەی پزیشكی و چاویلكەی هەتاوی
August 5, 2024
رەنگا و ڕەنگ
-ڕێژەیەكی زۆر لە خەڵك چاویلكەی هەتاوی، یان چاویلكەی پزیشكی بە شێوەیەكی هەڵە پاك دەكەنەوە، بۆیە باشترە پێش پاككردنەوەی چاویلكە بە باشی دەستەكانت بشۆیت، بۆ ئەوەی میكرۆب لەو ڕێگەیەوە نەگوازرێتەوە بۆ چاوەكان.
٢- لێنزەكانی چاویلكە بخەرە ژێر ئاوی كەمێك گەرمی بەخوڕ، بەجۆرێك ڕزگارت ببێت لە تۆز و خۆڵ یان هەر پەڵەیەك.
٣- چاویلكەكە بە قوماشێكی نەرم كە لە مایكرۆفایبەر دروست كراوە بسڕەوە.
لە كاتی پاككردنەوەی چاویلكەی پزیشكی و هەتاویدا دوور بكەوەرەوە لە بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی كە لابەری بۆیەی نینۆك (ئەسیتۆن)یان تێدایە، جگە لەوەش دەستەسڕی كاغەزی و بۆندار و هەندێك قوماش پێدەچێت چارەسەرێكی ئاسان بێت بۆ پاككردنەوەی لێنزی ڕەنگاوڕەنگ، بەڵام زیانی پێ دەگەیەنێت. هەروەها پێشنیار دەكرێت كە چاویلكە لە بۆكسی تایبەتی خۆیدا هەڵبگیرێت.
ئامادەکردنی: شیلان عەلی