لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندێکی بازرگانی لە چین شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاگر لە ناوەندێکی بازرگانی لە چین كەوتەوە
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاگر لە ناوەندێکی بازرگانی لە ناوچەی زیگۆنگ لە باشووری چین کەوتۆتەوە کە ١١ نهۆمییە.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی تەلەفزیۆنی جیهانی چین، لە ئەنجامی ئەم ئاگرکەوتنەوە کوشندەیە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی ٣٠ کەس کە بەهۆی بڵێسەی ئاگر و دوکەڵەوە لەناو مۆڵەکەدا گیریان خواردبوو، ڕزگار کران.
هەروەها لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە دەستی پێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل