ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە ئەندەنوسیا گەیشتە ١٧ کەس

ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە ئەندەنوسیا گەیشتە ١٧ کەس

 

لە ئەنجامی لەرزینێکی زەوی لە کانێکی زێڕ لە دوورگەی » سولاوێسی « لە ئەندەنوسیا ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

فەرمانگەی گەڕان و فریاگوزاری ئەندەنوسیا ڕایگەیاند: تا ئێستا 17 کەس بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و زەوی لەرزین لە نزیک کانێکی زێڕ لە دوورگەی سولاوێسی گیانیان لەدەستداوە.

ڕزگارکەران ٢٣ کەسیان لە ژێر داروپەردوودا بە زیندووی دەرهێنا کە ١٨ کەسیان بریندار بوون و ١٧ تەرمیان دەرهێنا. هەروەها ٤٥ کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

لە کاتێکدا تیمەكانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن لە كەسە ونبووەكان ، پێدەچێت ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە ئەنجامی بارانێکی زۆر لە دورگەی سولاوێسی ئەندەنوسیا، دوێنێ زەوی لەرزین ڕوویدا و دەیان کەس لە کانێکی زێڕی "نایاسایی" لە ناوچەی "بۆن بۆلانگۆ" لە ژێر خاک ماونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top