بەهۆی زریانی بریل لە ڤەنزوێلا؛ ٦ کەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە ڤەنزوێلا، ژمارەی قوربانیانی زریانی بریل کە هەفتەی ڕابردوو بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە، بۆ 6 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی بریل لە زەریای ئەتڵەسی لە ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦ کەس زیادیکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە ڤەنزوێلا، ژمارەی قوربانیانی زریانی بریل کە هەفتەی ڕابردوو بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە، بۆ 6 کەس بەرزبووەتەوە.
کارەکانی هەڵسەنگاندنی زیانەکان لەو ناوچانە دەستی پێکردووە کە کوچە و کۆڵانەکان بوونەتە کەڵەکە قوڕ.
لە کاتێکدا بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی بەهۆی زریانی بریلەوە ٧ هەزار و ٩٦٠ خانوو زیانیان بەرکەوتووە، بەهۆی لافاوەکەی ڕووباری مانزانارێس لە شاری کۆماناکوا خانوو و زەوی ژێرئاوکەوتوون.
بەرپرسان ڕایانگەیاندووە، کە بە گشتی ٢٩ هەزار کەس بەهۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و بە پێی ڕێنماییەکانی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا هاوکاری کراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل