ســــەرۆک بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ســــەرۆک بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا؛ سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد.

شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و سوودانی؛ چارەکردنی کێشە هەڵپەسێرداوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا؛ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، داڕشتنی پرۆژەیاسای نەوت و گاز؛ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ کراون.

وا بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، کە پێکهێنەری حکوومەتی ئێستای عێراقە؛ کۆ ببێتەوە.

بە گوێرەی کارنامەی سەردانەکە، سەرۆک بارزانی دواتر لە بەغدا ئەم کۆبوونەوانەی دەبێت:

1.  لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق.

2.  لەگەڵ موحسین مەندەولاوی، سەرۆکی بە وەکالەتی پەرلەمانی عێراق.

3.  لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

4.  لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە.

5.   لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

6.   لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننە.

7.   لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدەومی سوننە.

8. لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمەریکا، فەرەنسا، ڕووسیا، ئێران، بەریتانیا، تورکیا و باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق.

9. لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرس و سەرکردەی سیاسی و حزبی لە عێراق.

 

Top