بەهۆی ئەو موشەکەی کە لە لوبنانەوە هاوێژراوە، دوو هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی کوژران

بەهۆی ئەو موشەکەی کە لە لوبنانەوە هاوێژراوە، دوو هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی کوژران

 کوژرانی دوو هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی ئەمڕۆ لە هێرشێکی موشەکدا نیگەرانی نوێی لەبارەی پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە دوای شەڕی بەردەوامی ئیسرائیل و حەماس دروستکردووە.

لە سەدهەمین ڕۆژی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئەمڕۆ دوای ئەوەی مووشەکێکی دژە تانک كە لەلایەن لوبنانەوە ئاراستەی بینایەک لە شارۆچکەیەکی سنووری باکووری ئیسرائیل کرا، دوو هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی گیانیان لەدەستدا.

هێرشە مووشەکییەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە چوار چەکداری کوشتووە کە بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرش لە لوبنانەوە هاتبوونە ناو خاكی ئیسرائیل. 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە سەرانسەری ناوچەکە، ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕۆژانە بەردەوامە. حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵای لوبنان  دەڵێت، کارەکانی ئەو گرووپە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئاگربەست لە غەزە دەستپێدەکات.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top