هێرشێک بۆ سەر کچە خوێندکارێک لە پایتەختی ئەڵمانیا
لە پایتەختی ئەڵمانیا هێرش کرایە سەر کچە خوێندکارێک کە ملوانكەیەكی " الله "ی لەملدا بوو.
کچە خوێندکارێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەهۆی ئەوەی ملوانكەیەكی " الله " لە ملدابوو لەلایەن هاوپۆلەکانییەوە لە قوتابخانە هێرشی کرایە سەر.
پۆلیسی بەرلین لەم چوارچێوەیەدا ڕایگەیاند: ئەم خوێندکارە لە تەوالێتی قوتابخانەدا لەلایەن ٥ كەس لە هاوپۆلەکانیەوە هێرشی کراوەتە سەر و بریندار بووە.
ئەم کچە هەرزەکارە لەلایەن هاوپۆلەکانییەوە لێی دراوە و ملوانكەكەیان لێ پساندووە و بەهۆی برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
پۆلیسی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل