چل بەشداربوو بوونە راهێنەری نێودەوڵەتی شەتڕەنج

چل بەشداربوو بوونە راهێنەری نێودەوڵەتی شەتڕەنج

چل بەشداربوو بوونە راهێنەری نێودەوڵەتی شەتڕەنج
زاگرۆس نانەكەلی
پاش ئەوەی رۆژانی 10 تا 12ی مانگی حوزەیرانی رابردوو بە بەشداری 40 شەترەنجزان، خولێكی نێودەوڵەتی راهێنەرایەتی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر كرایەوە و وانەكانی خولەكە بە تیۆری و پراكتیكی بۆ بەشداربووان وترانەوە و لە دوا رۆژی خولەكەدا تاقیكردنەوە بە بەشداربووان كرا و (40) شەتڕەنجزان بوونە راهێنەری نێودەوڵەتی.
سەرۆكی ئەكادیمیای ئاسیا لقی هەولێر پشتیوان شێخ ئەحمەد سەبارەت بەخولە نێ,دەوڵەتییە گوتی : دواجار یەكێتی نێودەوڵەتی شەترەنج (فیدا) دوای هەڵسەنگاندنی وەڵامەكان بە ناونیشانی جیاواز نازناوی راهێنەری نێودەوڵەتی بە هەر 40 بەشداربووی خولەكە بەخشی، 3 نازناوی FT و 11 نازناوی FI و 17 نازناوی NI و 9 نازناوی DI.
پشتیوان شێخ ئەحمەد گوتیشی : خولەكە ئەكادیمیای یەكێتی شەترەنجی ئاسیا لقی هەولێر بە سەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی عێراق ریكیخرابوو و 40 شەترەنجزانی وڵاتانی (عێراق و ئێران و سوریا و عومان و هۆڵەندا) تیایدا بەشداربوون و وانەكانیش لەلایەن هەردوو وانەبێژی نێودەوڵەتی (مانوێل ئاڤتیسیان)ی ئەرمەنی و (ئەمیر رەزا) ئێرانی وترانەوە كە رێگەپێدراوی یەكێتی نێودەوڵەتی شەترەنج (فیدا) بوون.

Top