ناردنی سووتەمەنی لەلایەن حکومەتی ئازەربایجانەوە بۆ هاووڵاتیانی ئەرمەنی لە قەرەباخ

ناردنی سووتەمەنی لەلایەن حکومەتی ئازەربایجانەوە بۆ هاووڵاتیانی ئەرمەنی لە قەرەباخ

 

 

 

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئازەربایجان چەند بارهەڵگرێکی پڕ لە سووتەمەنی بۆ دانیشتوانی ئەرمەنیی لە ناوچەی قەرەباخ نارد.

 

 

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئازەربایجان (SOCAR) چەند بارهەڵگرێکی پڕ لە سووتەمەنی بۆ ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ناگۆرنۆ قەرەباخ نارد.

گواستنەوەی باری سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییانی ئەرمەنی دانیشتووی قەرەباخ لە ڕێگای ئاغدەم-خانکەندییەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

ناردنی یارمەتی خۆراک و سووتەمەنی یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی دانوستانەکانی پێنجشەممەی ڕابردووی نێوان نوێنەرانی حکومەتی ئازەربایجان و نوێنەرانی ئەرمەنییەکانی قەرەباخ بوو.

لە میانەی وتووێژەکاندا نوێنەرانی ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ناگۆرنۆ قەرەباخ خوازیاری دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵکی ناوچەکە لە لایەن حکوومەتی ئازەربایجانەوە بوون.

سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان پێشتر ناردنی ئامێری گەرمکەرەوەی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان، پێداویستی پزیشکی و هەروەها سووتەمەنی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە بۆ قەرەباخ ڕاگەیاندبوو.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top