پیسبوونی هەوا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات
لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە نوێیەكاندا هاتووە كە پیسبوونی هەوا Air pollution ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەرزدەكاتەوە، بۆنموونە شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە، جگەر، پەنكریاس، شێرپەنجەی پرۆستات، شێرپەنجەی سییەكان لەگەڵ شێرپەنجەی مەمك و منداڵدان لە ئافرەتدا. ئەم ئەگەرەی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاترە لەو شوێنانی كە پیسبوونی هەوا لە ژێرەوەی ستانداردە جیهانییەكان و ڕێنمایی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیدایە. لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژە بەوەش كراوە كە بەركەوتنی درێژخایەن بە تەنۆلكەی PM2.5 و ئۆكسیدی نایترۆجین ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن، ڕێكە،پرۆستات، لەگەڵ شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا زیاد دەكات. هەڵمژینی ئەم تەنۆلكە زۆر وردە پیسكارانەی هەوا دەبێتە ئەگەری سووتانەوە لە شانەكانی سییەكان و شوێنی دیكەی لەشدا، چونكە لە سییەكانەوە لە ڕێگەی بۆڕییەكانی خوێن بە ئەندامەكانی شوێنەكانی دیكەی لەشدا بڵاو دەبنەوە، جگە لە شێرپەنجە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و نۆرەی دڵیش زیاد دەكەن. هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە پیسبوونی هەوا: نەچوونە دەرەوە لەكاتی خراپیی كوالێتی هەوا، ئەگەر ناچاربوویت ئەوا هەوڵ بدە لەكاتی بەیانی زوودا كارەكەت ئەنجام بدەیت، (تەعمیركردنەوەی) ئەو شوێنانەی ماڵ كە دزەی هەوا دەكەن وەكو دەرگا و پەنجەرەكان، با بەردەوام خۆراكی یەدەگت لە ماڵەوە هەبێت، بۆ ئەوەی ناچار نەبیت كە لەكاتی خراپیی كوالێتی هەوادا بۆ كڕینی خۆراك بچیتە دەرەوە، هەروەها بۆ كرێكارەكان و ئێشكگرەكان پێویستە كە لەكاتی پیسیی هەوادا ماسكی N-95 ببەستن.