ژەمی بەیانی پێش كاتژمێر 8 لە نەخۆشیی شەكرە دەتپارێزێت

ژەمی بەیانی پێش كاتژمێر 8 لە نەخۆشیی شەكرە دەتپارێزێت

لە لێكۆڵینەوەكانی پەیمانگەی تەندروستیی بەرشلۆنە هاتووە كە خواردنی ژەمی بەیانی پاش كاتژمێر نۆ، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم تا ڕێژەی 59% بەرزدەكاتەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە پێش كاتژمێر هەشتی بەیانی یەكەم ژەمی سەرەكیی ڕۆژ دەخۆن. هەروەها لە لێكۆڵینەوەیەكی فەرەنسیدا هاتووە كە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، جگە لە گۆڕینی جۆری خۆراك، كاتی خواردنیش ڕۆڵی گرنگی هەیە، ئەمە هاوكات لەگەڵ پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی دیكەی خۆپاراستن، وەكو مەشقی وەرزشی و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان. ئەوەش سەلمێندراوە كە كاتی ژەمی خواردن ڕۆڵی هەیە لە ڕێكخستنی ڕیتمی كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش و كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكر و چەورییەكانی خوێن. لە لایەكی دیكەوە ئاماژە بەوە كراوە كە خواردنی ژەمی ئێوارە پاش كاتژمێر 10ی شەو ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات. بەگشتی لە ئەنجامەكاندا هاتووە كە ژەمی بەیانی پێش كاتژمێر هەشت و ژەمی ئێوارە پێش كاتژمێر حەوتی ئێوارە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە.

 

Top