چۆن له ئیسلام تێگه‌شتووین ؟
احمد گلی
هه‌رێمی كوردستان وەک ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئاینی و کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی و ڕێزگرتن له بیروڕاجیاوه‌زه‌كان ناسراوه‌و جێی شانازییه, هه‌روه‌ك و چۆن له قورئانی پیرۆزدا هاتووه "لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ" البقرة:256
واتا " له‌دینى ئیسلامدا داسەپاندن و ناچارکردن و زەبرو زەنگ نیە بۆ دینداریى و وەرگرتنى ئایینى ئیسلام"
له‌ئێسته‌دا كۆمه‌ڵه ده‌جالێك په‌یدابوون به‌ناوی ئیسلام و خوای گه‌وره‌وه بازرگانی ده‌كه‌ن و فه‌تواده‌ده‌ن هه‌رچیه‌كیان بوێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندیانبێت بۆخۆیان ده‌یشه‌رعێنن و تونره‌وی و ڕق ئه‌ستوری له‌كۆمه‌ڵگا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هانی تازه‌پێگه‌شتوان ده‌ده‌ن بۆ كوشتن و تۆقاند!!!
سه‌ره‌تا بوون به‌فاكته‌رێك بۆناشرین كردنی ئیسلام, دواتر هۆكاری له‌كه‌داركردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كوردستان!
ئێمه‌ی كوردی زۆرینه موسڵمان, هه‌میشه شانازیده‌كه‌ین دینه‌كه‌مان, دینی ئاشتیه, نەک دینی شه‌ڕ و كوشتن!
خودای گه‌وره لەقورئاندا دەفەرموی ئەگەر بێباوەڕان مەیلیان بۆ ئاشتی هەبوو
ئێوەش باڵی ئاشتیان بۆ ڕابکێشن.
" وَإِن جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ" 61 الانفال
باشترین بەڵگە ڕێکەوتن و ئاشتەوایی نێوان
کافرەکانی قورەیش و "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" و سەحابەکان بوو, ئەو ئاشته‌واییه کەخودا گه‌وره بەسەرکەوتی موبین ناوی دەبات
تەنانەت "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" زۆر نه‌رمی نواند لەپێناو سه‌رخستنی ئاشته‌واییه‌كه كه زۆریش لەسەر شانی سەحابەکان قورس بووه.
ئیمامی علی كه‌ده‌ستی كرد به‌نوسینی ڕێکەوتنەکە,
"پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" فەرموی بنوسە
"بسم اڵلە الرحمن الرحیم" سوهەیلی کوڕی عەمر کەکافربوو گووتی بنوسە "بااسم اڵلهم" واتە بنوسە بەناوی خوداکەی خۆتانەوە ئەوەالله ئێمەنیە
"پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" فەرموی باشە ئاوها بنوسە.
"پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" فەرموی بنوسە پێغەمبەری خودا ئاوها ڕێکەوتن دەکات,
سوهەیلی کوڕی عەمر گووتی : جا ئەگەر بمان زانیایە کەتۆ پێغەمبەری خودای شوێنت
دەکەوتین و بەدرۆمان نەدەزانی
بنوسە محمدی کوڕی عبداڵلە نەک محمد رسول الله,"پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" فەرموی بنوسە محمدی کوڕی عبداڵلە.
هەر لەو سوڵحەدا کافرەکان ووتیان ئەی "محمد صلى الله عليه وسلم" ئەگەر هەر کەسێک لەئێمە هات بۆلاتان و موسڵمان بوو ئەینێریتەوە بۆمان, هەر کەسێک لای ئێوەوە وازی لەئیسلام هێناو گەڕایەوە بۆلای ئێمە تۆ ڕێگای لێناگریت، "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" ڕازی بوو.
كافره‌كانی قوره‌یش ده‌یان خاڵی دیكه‌یان له‌و رێكه‌وتنه فه‌رزكرده‌سه‌ر موسڵماناندا "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" ڕازی بوو.
دوای سوڵح و ڕێکەوتنەکە ئەم ئایەتانە هاتەخوارەوە "إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا ﴿۱﴾"
دوای هاتنی ئه‌مپه‌یامه له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پرسیان, أفتح هو؟ فه‌رمووی "أي والذي نفسي بيده إنه لفتح" (رواه البخاري)
به‌داخه‌وه ئێسته كۆمه‌ڵه كه‌سانێك په‌یدا بوون, تێنه‌گه‌شتوون له وشه‌ی ئیسلام له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام دوودێریان له قورئانی پیرۆز نه‌خوێننه‌وه, حوكمی ته‌كفیری به‌سه‌ر خه‌ڵكاده‌ده‌ن و خه‌ڵكی به‌مولحد ده‌ناسێنن و تیرۆری ده‌كه‌ن و پاڵپشتی كوشت و بڕینی ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن!!!
هیچ شك‌و گومانم نیه هه‌رئه‌مانه‌ی ئێسته له‌سوشیال میدیا پاڵپشتی تونره‌وی ده‌كه‌ن, گه‌رله‌دایك و باوكێكی ئیسلام نه‌بوونایه سه‌ریانت له‌لاشه‌یان بكردایه‌یه‌وه نه‌ئه‌بوونه ئیسلام چونكه لێی تێنه‌گه‌شتوون.
له‌چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆزدا خوای گه‌وره ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌نێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بێباوه‌راندا نه‌رمبن,
"پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" كاتيك له‌گه‌ڵ قوريشيكان كه‌وته مناقه‌شه فه‌رمووی
لكم دينكم ولي دين (سورة الكافيرون )
كاتيك "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم" لةشارى طائف درايه به‌ربرد نه‌ی فه‌رموو خوایه بيان كوژه فه‌رمووی"اللهم اهدي قومي فأنهم لا يعلمون"
فيرعون گوتی أنا ربكم ألاعلى
خودا فه‌رموى به‌پێغه‌مبه‌ر موسى سه‌لامی خوداى ليى بيت,
"اذْهَبَآ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى* فَقُولاَ لَهُ قَوْلاً لَّيِّناً لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى" طه: ٤٣*٤٤
"ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ" النحل:١٢٥
خودا نه‌ی فه‌رموو مو‌سا بڕۆ بیكوژه سه‌ری له‌لاشه‌ی بكه‌وه.
هه‌رجاره و ده‌جالێكی بازرگانی دینی دێت و كۆمه‌ڵه تازه‌هه‌ڵچوویه‌ك چه‌واشه‌ده‌كات هانی ده‌دات كاره‌سات بنێته‌وه, له‌ملاشه‌وه خه‌لكانێكی بێ ئاگا‌و ناهۆشیار چه‌پله‌یان بۆ لێده‌ده‌ن, ئه‌مه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و كاره‌سات ده‌بات و ئه‌وپه‌ری ناهۆشیارییه!
له‌دینی ئیسامدا هیج كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نیه كۆتایی به‌ژیانی كه‌سێكی دیكه بهێنت, گه‌ر ته‌شیرت پێكرا ته‌شیر به‌موقه‌ده‌ساتت كرا‌و پێت قبوڵ ناكرێت, ده‌توانی سكاڵا تۆماربكه‌یت به‌پێی یاسا سزاده‌درێت, بۆت نیه بیكوژیت!
بۆیه بۆ ئێسته‌ی كوردستان, له‌زه‌روره‌ت ده‌رچووه, "ده‌بێت بكوژ بكوژرێته‌وه" جا له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیایی جیاوازبێت یان هه‌رهۆكارێكی دیكه, كوشتن له‌كوردستان له‌حاڵه‌ت ده‌رچووه و بۆته دیارده.