شەترەنجی خانزاد پەرە بەتوانای یاریزانەكانی دەدات

شەترەنجی خانزاد پەرە بەتوانای یاریزانەكانی دەدات

شەترەنجی خانزاد پەرە بەتوانای یاریزانەكانی دەدات
دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاستی توانای یاریزانی یانەكەی بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتووی تیپەكەی، دوو ڕاهێنەری بەتوانای لە دەرەوەی عێراق هێناوە بۆ ئەوەی ئاستی یاریزانانی بەرز بكاتەوە، هەردوو ڕاهێنەران (مانوێل ئاڤتیسیان) لە ووڵاتی ئەرمینیا كە ئێستا یەكێك لە ڕاهێنەرە بەتواناكانە لە سەر ئاستی جیهان ماوەی زیاتر لە 17 ساڵە لە ووڵاتی ئێران ڕاهێنەرە وچەندین ماستەر و گڕاندماستەری دروست كردوە لەگەڵ ڕاهێنەری سوری تەلال زەعیم كە ئەویش چەندین یاریزانی بەتوانای ئاست بەرزی دروست كردوە، خولەكانی یانەی شەترەنجی خانزاد بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاستی یاریزانان وبەرزكردنەوەی تواناكانیانە بۆ ئاستێكی باشتر كە زیاتر لە 80 یاریزان وفێرخواز لە گشت ئاستەكانی تەمەن و مامۆستا و ڕاهێنەرانی خانزاد لەم خولە بەشدارن و ئەم خولەش تاكو كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، یانەی شەترەنجی خانزاد یەكێك لە یانە بەهێزەكانی سەر ئاستی كوردستان و عێراقە و خاوەنی چەندین یاریزان و ئەستێرەی بەتوانایە لەم یارییە، كارگێڕی یانەكە بەهێزیان دەكات بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق و جیهانیش بەدەست بهێنن، لە هەمان كاتیشدا بۆ داهاتووش دەیانەوێ سوود لە ڕاهێنەر و مامۆستاكانی یانەكە ببینن، یانەكە بەردەوام خول و پاڵەوانێتی هەیە بۆ ئەوەی ئاستی یاریزانەكانی بەردەوام لە بەرز بوونەوە بێت.
كارزان كانەبی

Top