كچە كوردەكانی ژیما هەڵبژاردەی عێراق داگیر دەكەن
كچە كوردەكانی ژیما هەڵبژاردەی عێراق داگیر دەكەن
رێكخراوی ژیمای تایبەت بە یاری باسكە لە شاری سلێمانی بەردەوام لە ئامادەكاری و مەشقەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانێ ژمارەیەكی زۆر كچە یاریزان و كوڕە یاریزانان بۆ شاری سلێمانی و عێراق دروست بكات، دكتۆر رزگار تۆفیق ڕاهێنەری كچانی ژیما لە بارەی ئامادەكارییەكانیان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە 15ی ئەم مانگە داوەتی هەڵبژاردەی ئێرانین لە ئاستی تازەپێگەیشتوانی كچان لە تاران دوویاری دۆستانەش ئەنجام دەدەین، ڕەنگە لە دوای ئەو لە شاری سنە هەر لە ووڵاتی ئێران بەشداری پاڵەوانیتی سێ فی سێ بكەین لە ئاستەكانی تەمەن، گوتیشی" ژیما بەردەوام بۆ ئەمساڵ رێژەی 150 یاریزانی كچمان هەیە، جگە لەوەش لە ئاستی كوڕانیش لە زیاد بوونە نزیكەی 50 یاریزانمان هەیە، بەرنامەكانی ئەمساڵمان جۆراوجۆرە و لە هەموو ڕوویەكەوە، لەبارەی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراقیش گوتی" هەر 12 یاریزانەكە كوردن و لە ژیمان لە عێراق دیارە یاریزان نییە و پەیوەندیم بە چەندین ڕاهێنەری عێراقی كردوە بۆ ئەوەی یاریزانمان پێ بدەن تەمەن 16 ساڵ بێ، لەبەرامبەریشدا زۆرجار گلەییمان لێ دەكەن دەلێن ڕزگار تەنیا بۆ سلێمانی كار دەكات، ئێمەش پشتمان بەتواناكانی خۆمان بەستووە و خزمەتی وەرزشی باسكەمان كردوە بۆیە سەرجەم یاریزانەكان هی ژیمان.
كارزان كانەبی