یاریزانە كوردەكان دەچنە بەغداد
یاریزانە كوردەكان دەچنە بەغداد
لەگەڵ ئەوەی ساڵانە خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستان بەرێوەدەچێت، بەڵام یانەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی بەردەوام چاویان لە سەر یاریزانانی شارەكانی كوردستانە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بكەن بۆ یاری كردن لە ریزی یانەكانیان، یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی شاری سلێمانیش كچە یاریزان دانا دارایە كە ئەو ماوەیەكی زۆر لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقی و یانە كوردستانییەكان یاری كردوە بۆ ئەم وەرزەش گرێبەستی لەگەڵ یانەی زەورای شاری بەغداد مۆركردوە، لە بارەی چوونی بۆ ریزی یانەی زەوراش دانا دارا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" چوونم بۆ یانەی زەورا و هەڵبژاردنی ئەو یانەیە لەسەر داوای ئەوان بوو، هیچ یانەیەكی كوردستانی داوای گرێبەستیان لێم نەكردوە، لە بەرامبەریشدا یانەی زەورا بەفەرمی بۆ یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی عێراقی داوایان كردووم بەفەرمی گرێبەستم بۆ ماوەی یەك ساڵ واژوو كردوە و، ئەگەر گرێبەستەكەمان بەدڵ بوو بۆ ساڵی داهاتووش درێژی دەكەینەوە، دانا گوتیشی" دەمەوێ لەگەڵ یانەی زەورا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم و ئاستی خۆم زیاتر بەرەوو پێش ببەم، خۆشتان دەزانن یانەكانی عێراقی هەمووی بەهێزن و خاوەن چەندین یاریزانی بەتوانان لە سەر ئاستی عێراقی، ئەوەی لەتوانامان بێت درێغی ناكەین بۆ یانە تازەكەمان و دەمەوێ بتوانم یەكێك بم لە یاریزانە ئاست بەرزەكانی یانەكە و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنم لەگەڵ یانە تازەكەم.
كارزان كانەبی