خەونی من ئەوەیە هەموو كەسێك گرنگی بە خۆی بدات

خەونی من ئەوەیە هەموو كەسێك گرنگی بە خۆی بدات

كاڵێ‌ ڕەئوف راهێنەری لەشجوانی لە پارێزگای سلێمانی
سەنتەری شارە گەورەكانی كوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی هۆڵەكانی وەرزشیی تێدا زیاتر دەبێت، ئافرەتانی كوردستانیش لە ئێستادا زیاتر ڕوو لە وەرزشیی لەش رێكی و لەشجوانی و و هێزی لەش دەكەن، ئەم یارییانە لە گەشەسەندن دایە، ئافرەتان و خانمانی شارەكانی كوردستان گرنگی زۆر بەم وەرزشە دەدەن بۆ ئەوەی ببنە خاوەن لەش و لارێكی رێك، ڕەنگەلە ماوەی داهاتوودا ئەم یارییە ببێتە یەكێك لەم یارییانەی كە ئافرەتانی وەرزشكار بە رێژەیەكی زۆر ڕوو لەم یارییە بكەن كێبڕكێ لە سەر ئەنجامی گەورە بكەن لە پاڵەوانیتیەكان، لە ئێستادا هۆڵەكانی شارەكانی كوردستان خاوەنی چەندین ئافرەتی بەتوانان لەم وەرزشە، یەكێك لەم كچە ڕاهێنەرە لاوانەش كاڵێ‌ ڕەئوف-ە ، ناوبراو ماوەی چەند سالێكە راهێنەری لەشجوانییە لە شاری سلێمانی و و پێشتری یاریزانی تۆپی دەستی چووە لە چەندین یانەی شارەكانی كوردستان وەكو سیروانی نوێ و ئافرەتانی هەولێر و ئەفرۆدێت و ئافرەتانی كەركووك و هەڵبژاردەی عێراق یاری كردوە، ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 1995ی پارێزگای سلێمانییە،ئێمەش لە نزیكەوە چەند پرسیارێكمان لێكرد، ئەویش وەڵامی پرسیارەكانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: كارزان كانەبی
* چۆن بوو بواری راهێنەری لەشجوانیت هەڵبژارد؟
- لە منداڵیەوە خولیایی وەرزش بووم، كاتێك دەستم بە یاری تۆپی دەست كرد لە دوای ئەویش كۆلێژم تەواو كرد، دواتر حەزم كرد لە بوارەكەی خۆەمەوە خزمەت بكەم، بۆیە ئەم بوارەم هەڵبژارد.
* هەست ناكەی وەرزشێكی قورسە هەڵبژاردوە بە تایبەت بۆ خانمان؟
- هەموو وەرزشێك قورسی خۆی هەیە، بەڵام من ماوەیەكە ئەزموونم هەیە بۆیە بە قورسی نابینم.
*دوو وەرزش لە یەك كاتدا ئەنجام دەدەی لە كامەی سەركەوتوو تری؟
- لە ڕاهێنەری سەركەوتوو ترم، چونكە تۆپی دەستی كچان چەند سالێكە لە سلێمانی نەماوە،تەنیا چەند سالێك جارێك بەشداری پاڵەوانیەتیەك دەكەن، بەڵام لە بواری ڕاهێنەری بەردەوامین و نەوەستاوین بۆیە ئەلێم سەركەوتوو ترم.
*هەست ناكەی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان بۆ ئاستی كچان بە شێوەیەكی باش پێشوازی لێ نەكراوە؟
- لە ئێستادا تا ڕادەیەك ئاستی بەرەوو باشی دەچێت، زۆر جیاوازە لە ساڵانی پێشوو، ئەگەر ئەم وەرزشەش نەكات زانیاری هەیە لەسەری.
*ئاستی ئەم یارییە چۆن دەبینی لە كوردستان؟
-زیاتر هۆشداری دەدرێت كە وەرزشیی لەشجوانی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤەكان، وە بەرچاو ڕوونی زیاتر دەدرێت بە خەڵك چۆن دەست بكات بەم وەرزشە.
*چی بكرێت باشە بۆ هێنانە پێشەوەی ئافرەتی وەرزشكار بۆ ئەم یارییە؟
-گرنگی زیاتر بە وەرزشی لەشجوانی بدرێت و خەڵك هان بدەن بۆ ئەوەی زیاتر ڕوو لەم وەرزشە بكەن.
*بەرنامەت چیە بۆ داهاتوو وەكو كچە ڕاهێنەرێك؟
-بەرنامەمان زیاترە بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە یارییەكە و كارەكەم بدەم بۆ ئەوەی زیاتر بەرەووپێش بچین و خزمەتی زیاتر بگەینم بە كۆمەڵگە.
*ئافرەتان بۆ چ مەبەستێك زیاتر سەردانتان دەكەن، لەش رێكی یان وەرزش كردن؟
-بەشێكیان بۆ دابەزاندنی كێش و بۆ باشتر كردنی تەندروستی ماسولكەكانم و بۆ سەرخستنی كێش و بۆ باشتر كردنی لایەنی دەروونیش.
*گرفتی ئەم یارییە لە چی دەبینی؟
-ئەوەی كە دەبێ بە گرفت بۆ وەرزشوانان ئافرەت ناتوانێ بەردەوام بێ هەموو كات بە هۆی بارودۆخی ژیان و بەداخەوە گرنگی بە تەندروستیان نادەن تەنیا بۆ ماوەیەكی دیاری كراوە.
*خەونی وەرزشیت چیە وەكو كچە ڕاهێنەرێك؟
-خەونی من ئەوەیە هەموو كەسێك گرنگی بە خۆی بدات و هەوڵی باشتر بدەن بە ڕاهێنان و بەرەوو پێش بچن لە بوارەكەی خۆیان لە رێگەی كردنەوەی خول و هەر رێگایەكی تر بێت، یەكێك لە خەونەكانم ئەوەیە لە دەرەوەی وڵات ڕاهێنەر بم.
*بڕیارت نەداوە بەشداری پاڵەوانیەتیەك بكەی لە دەرەوەی ووڵات؟
-نەخێر لە پلانم نییە، چونكە بۆ چێژ و تەندروستی وەرزش دەكەم.
*بڕیارت نەداوە تیپێك بۆ شاری سلێمانی دروست بكەی؟
-یەكێك لە حەزەكانم ڕاهێنەری تۆپی دەستە، بەڵام لە ئێستادا گرنگی بە بواری ڕاهێنەری لەشجوانی دەدەم، ڕەنگە بۆ داهاتوو ئەگەر بیری لێ بكەمەوە.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ پشتگیری كردنی وەرزشكارانی شارەكانی كوردستان .
پ،،، هەولتان نەداوەتیپ دروس

پ. پ..ئەووەرزشکارانەی رووتان تی دەکەن بۆ،چ مەبەستێک دێنەلاتان
پ..بەرنامەتان چییە بۆ داهاتوۆی ئەم وەرزشەی؟
پ،،، هەولتان نەداوەتیپ دروست بکە.ئەووەرزشکارانەی رووتان تی دەکەن بۆ،چ مەبەستێک دێنەلاتان
پ..بەرنامەتان چییە بۆ داهاتوۆی ئەم وەرزشەی؟
پ،،، هەولتان نەداوەتیپ دروست بکەن
پ..ئەووەرزشکارانەی رووتان تی دەکەن بۆ،چ مەبەستێک دێنەلاتان
پ..بەرنامەتان چییە بۆ داهاتوۆی ئەم وەرزشەی؟
پ،،، هەولتان نەداوەتیپ دروست بکە
پ..ئەووەرزشکارانەی رووتان تی دەکەن بۆ،چ مەبەستێک دێنەلاتان
پ..بەرنامەتان چییە بۆ داهاتوۆی ئەم وەرزشەی؟
پ،،، هەولتان نەداوەتیپ دروست بکەن
پ..ئەووەرزشکارانەی رووتان تی دەکەن بۆ،چ مەبەستێک دێنەلاتان
پ..بەرنامەتان چییە بۆ داهاتوۆی ئەم وەرزشەی؟
پ،،، هەولتان نەداوەتیپ دروست بکەن
پ..ئەووەرزشکارانەی رووتان تی دەکەن بۆ،چ مەبەستێک دێنەلاتان
پ..بەرنامەتان چییە بۆ داهاتوۆی ئەم وەرزشەی؟
پ،،، هەولتان نەداوەتیپ

Top