گەردوون ٢٥ چیە؟

گەردوون ٢٥ چیە؟

چی دەبێت ئەگەر كۆمەڵێك مشكمان هێنا و ژینگەیەكمان بۆ دروست كردن كە لە خۆراك و ئاو شوێنی حەوانەوەی نەبڕاوە پێك هاتبێت، لە تاقیكردنەوەی (گەردوون ٢٥) زانای ئەمریكی (جۆن كالهۆن) وەڵامی دایەوە: جۆن لە ساڵی ١٩٧٠ ئەو بیرۆكەی بۆهات و شوێنێكی بەرفراوانی گەورەی دروست كرد لەگەڵ دابینكردنی ئاو خۆراكی بێسنوور، لەگەڵ چوار جووتی نێرو مێ، بە تێپەڕبوونی كات مشكەكان زاوزێیان كرد تا ئەوەی گەیشتنە ٣١٥ دانە، زاوزێكردنەكە ئەوەندە خێرا بوو تا ئەوەی دوای ماوەیەكی تر گەیشتنە زیاد لە ٦٠٠ مشك بەڵام دوای ئەو زیادبوونە خێرایە شتێك ڕوویدا كە كەس بیری لێ نەئەكردەوە، مشكەكان دەستیان كرد بە كوشتنی یەكتر، دایكە مشكەكان بێچووەكانی خۆیان ئەكوشت سەرەڕاری ئەوەی خواردنی زۆر و بێشومار هەبوو لەگەڵ ئاوی بەردەوام بۆ خواردنەوە، بەڵام مشكەكان یەكتریان دەخوارد و دەكوشت، مشكەكان بووبوون بە چەند كۆمەڵەیەك (كۆمەڵەی لەناوبەر) كە هێرشیان ئەكرد، كۆمەڵەیەكی دی بەبێ هیچ بەرگرییەك ئامادەی مردن بوون واتە هیچ كاردانەوەیەكیان نەبوو بۆ هێرشەكان، كۆمەڵەیەكی دیكەش كە بێلایەن بوون و شەڕیان نەدەكرد، تەنیا دوورەپەرێز بوون و هیچی تر (جۆن) ناوی لە مانە نا (كۆمەڵەی جوان) پرۆسەكە بەردەوام بوو، زاوزێكردن وەستا و مناڵەكان لە ناو دەبران تا ئەوەی ڕێژەی لەدایكبوونی مشكی نوێ بۆ ٪١٠٠ دابەزی، واتە هیچ مشكێكی دیكە لەدایك نەبوو، كارەكە بەردەوامیی هەبوو تا ئەوەی مشكەكان كۆتاییان بەیەكتر هێناو هیچ مشكێك ڕزگاری نەبوو. جۆن ئەم كارەی ٢٤ جاری تریش دووبارە كردەوە، بەڵام هەموو جارەكان ئەنجام یەك شت بوو، تەنانەت یەك مشكیش ڕزگاری نەدەبوو، بۆیە تاقیكردنەوەكا ناونرا (گەردوون ٢٥).

 

 

Top