دیاری لە ماوەی خوازبێنی

دیاری لە ماوەی خوازبێنی

ئایا ئەو دیارییەی لە ماوەی خوازبێنیدا پێشكەش كراوە دەتوانرێت لە دوای هەڵوەشاندنەوەی خوازبێنییەكە وەربگیرێتەوە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستە سەیری مادەی 612 ی یاسای شارستانی ژمارە 40 ی ساڵی 1951 بكەین، كە دەڵێت:ئەو دیارییانەی لە كاتی خوازبێنیدا لە لایەن یەكێك لە لایەنەكان پێشكەش بەوەی تریان دەكرێت، یان لەلایەن كەسێكی بێگانە پێشكەش بە یەكێكیان یان هەردووكیان بەیەكەوە دەكرێت، ئەگەر خوازبێنییەكە هەڵوەشایەوە و كەسی دیاری بەخش داوای گەڕاندنەوەی كرد، پێویستە بگەڕێندرێتەوە، ئەگەر دیارییەكە مابێت و بكرێت خودی خۆی بگەڕێندرێتەوە.

 

Top