كەشتیە بێ خاوەنەكەی ماڵی دێوەكان

كەشتیە بێ خاوەنەكەی ماڵی دێوەكان

ماوەی (107) ساڵە كەشتییەكی بەریتانی بەناوی (گوندیلا) لە یەكێك لە دەریاچە گەورەكانی ئەمریكای باكوور ژێر ئاو كەوتووە و هەر لەوێشدا ماوەتەوە، ئەو كەشتییە بە تەیتانیكی بچووك دەناسرێت، حكومەتی بەریتانیا ئاشكرای كردبوو كە شتێكی هێندە گرنگ لە نێو ئەو كەشتییەدا نییە تا دەریبهێنن، ئەو كەشتییە بە نزمی (270) پێی واتە (82) مەتر ژێر ئاو كەوتووە، بۆ گرنگیی ئەو بابەتە كچە وێنەگرێكی ئەمریكی بە ناوی (كاگان شۆت)ـە توانی بگاتە ئەو كەشتییە و چەندین وێنەی سەیر و سەرنجڕاكێشی بگرێت، درێژی ئەو كەشتییە دەگاتە (70) مەتر، وێنەكانی ئەو وێنەگرە هێندە سەیرە كە وەك ئەوەیە ئەو كەشتییە بووەتە ماڵی شەبەحەكان، تەواوی كەرەستەكان ماوەتەوە و تەنیا تەنێكی ژەنگاوییە و ئاوی لەسەر نیشتووە، ئەو كەشتییە لە ئوسكەتلەندا دروست كراوە و لە ئەمریكای باشوور ژێر ئاو كەوتووە.

 

Top