عەباس فەرەج كچە یاریزانەكانی بردە بەغداد

عەباس فەرەج كچە یاریزانەكانی بردە بەغداد

عەباس فەرەج كچە یاریزانەكانی بردە بەغداد
هەر چەندە كۆمەلێك كچە یاریزانی یاری تۆپی فوتساڵ لە شاری سلێمانی بەردەوام لە مەشق و ئامادەكاریدان بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانیەتیەكانی كوردستان و عێراق، كەچی هیچ یانەیەك خۆیان لێ ناكاتە خاوەن بۆ ئەوەی بە ناوی ئەوانەوە لە پاڵەوانیەتیەكان یاری بكەن، ئەم كچە یاریزانانە خاوەنی ئاستێكی بەرزن لە یاری فوتساڵ، بەڵام ئەم وەرزە ڕوویان لە شاری بەغداد كرد و لەگەڵ یانەی بیلادی یاری دەكەن لە خولی عێراقی، لەم بارەشەوە عەباس فەرەج ڕاهێنەری ئەو كچە یاریزانان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: یانەی بیلادی دەمێكە لە سەر هێلە و چەند یانەیەكی تریش داوایان كردبووین، بەڵام ئێمە بیلادیمان هەڵبژارد، چونكە پێشتر كارم لەگەڵ كردوون، لەبارەی یانەكانی كوردستانیش گوتی" بەداخەوە هەمیشە یانەكانی ئێرە خۆیان بە دوور دەگرن لە خولەكانی عێراق و كوردستان بە بیانووی نەبوونی پارە لە كاتێكدا ئامادەیە پارەی زەبەلاح سەرف بكات بۆ تیپی كوڕان و بێ ئەنجام دێن دەرەوە، وەكو خۆشم بناغەی باشم داناوە بۆ كۆمەلێك كچی لاوی ئاست بەرز لە داهاتوو ڕكابەری بەهێز دەكەن، بەڵام بە داخەوە ئێمە نەبین ئەو كۆمەڵە كچەش بێ بەش دەبن لە خولەكانی عێراق، چونكە لە سلێمانی بێ ئومێد بووین لە خولەكانی كوردستان، چونكە هیچ یانەیەك نییە دوو ساڵە ئامادە بێت تیمی كچان دابنێت، لە كاتێكدا بەم كچە یاریزانانە دەتوانین كێبڕكێ بەهێز بكەین لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە و سوپاسی ئەو كچە یاریزانانەش دەكەین كە خۆڕاگر بووینە ئەو ماوە زۆرە و ئێستاش دەتوانین لەگەڵ یانەی بیلادی ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین.
كارزان كانەبی

Top