غادە عەبدولڕازق: پارەكەم لە شتە بێ بایەخەكاندا خەرج كرد بۆیە قستم لەسەرە

غادە عەبدولڕازق:  پارەكەم لە شتە بێ بایەخەكاندا خەرج كرد بۆیە قستم لەسەرە

خانمە ئەكتەری ناسراوی میسری غادە عەبدولڕازق لە دیمانەیەكدا پەردەی لەسەر چەند لایەنێكی نادیار و شاراوەی ژیانی تایبەتی هونەرمەندان هەڵدا، كە بۆ بەشێكی زۆر لە بینەر و هەوادارانیان ڕوون نییە و هەڵە لێی تێیگەیشتوون.
باسی لەوەشكرد، كە جۆرێك لە ناڕوونی و ڕەفتاری كۆنەپەرستانە هەیە بەرامبەر بە هونەرمەندان، بەتایبەتی لەلایەنی داراییەوە و پێیان وایە كە هونەرمەندان لە ژیانێكی زۆر خۆشدا دەژین و تووشی هیچ كێشەیەكی دارایی و سەختیی ژیان نابن، ئەمەش ڕاست نییە.
غادە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ «قاهیرە ٢٤» ئاشكرای كردووە، پارەكەی لە «قسەی بێمانا»دا خەرج كردووە بێئەوەی هیچ سوودێكی هەبێت، هەر بۆیەش بۆ ئەوەی پارەی هەبێت كار دەكات، هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە، وەك زۆربەی هونەرمەندان پابەندبوونی دارایی و قیستەكانی لەسەرە.
ڕوونیشی كردەوە، بوونی «قیست» لەسەر هونەرمەندێك عەیب نییە، زۆربەی ئەستێرە پلە یەكەكان كاتیان هەیە و بەدەست كەمی كارەوە دەناڵێنن، هەر بۆیەش كێشەی داراییان هەیە.
هەروەها غادە سەبارەت بە ڕەخنەگرتن دووپاتیكردەوە كە لەگەڵ ڕەخنەی بنیاتنەردایە، هەروەها چاوپۆشی لە ڕۆڵی ڕەخنەگران ناكات لە ژیانی هونەریدا، بەڵام سەری سوڕماوە لە حاڵەتی هێرشكردن و حوكمدان لەسەر هەر كارێك كە تەنیا ئەڵقەی یەكەمی زنجیرەكە پیشان دەدرێت، بەبێ ئەوەی تاكۆتایی سەیری بكات.

Top