محەمەد ئەسعەد یاری بلیارد بەرەووپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە

محەمەد ئەسعەد یاری بلیارد بەرەووپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە

محەمەد ئەسعەد یاری بلیارد بەرەووپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە
یاری بلیارد لە ئێستادا لە نێو گەنجانی شارەكانی كوردستان گرنگی زۆر بەم یارییە دەدرێت، جگە لەوەش چەندین یاریزانی بەتوانا كێبڕكێ دەكەن لە سەر بەدەستهێنانی مەدالیای جۆراوجۆر لە پاڵەوانیەتیەكانی دەرەوە، یانەی پێشكەوتنی شاری هەولێر بەردەوام گرنگی بە یارییە تاكەكان دەدات لە یارییە جۆراوجۆرەكان، یەكێك لە یاریزانانی یانەكەش محەمەد ئەسعەدی یاریزانی بلیاردی یانەی پێشكەوتنە، لەبارەی ئاستی ئەم یارییەش ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لە ئێستادا ئاستی یاری بلیارد لە كوردستان و عێراق زۆر بەرزە و بەرەووپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، یاریزانانی یانەكانیش كێبرٍكێ بەهێز دەكەن لەگەڵ یەكتری، گوتیشی، گوتیشی" لەلایەن یانەكان هیچ پاڵپشتییەك نییە بۆ یاریزانەكان لە ڕووی داراییەوە بەهیچ جۆرێك پاڵپشتی یاریزانان ناكرێت، ئێمە وەكو یاریزانان هیچ گرفتێكی هونەریمان نییە وەكو هەموو یارییەكانی تر تام و چێژی خۆی هەیە، بەهیوای ئەوەین وەكو ووڵاتانی تر پشتگیری بكرێن لە ڕووی داراییەوە ئاستی یاریزانەكان ببیندرێ، وەكو یاریزانێكی كوردیش هیواخوازم بتوانم بەشداری پاڵەوانیەتیەكانی دەرەوەی هەرێم بكەم و بتوانم مەدالیای جۆراوجۆر لە سەر ئاستی دەرەوەش بۆ كوردستان بەدەست بهێنم.
كارزان كانەبی

Top