ڕێکخستنی نوێ بە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش پێی نایە قۆناغێکی نوێی خەباتەوە

ڕێکخستنی نوێ بە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش پێی نایە قۆناغێکی نوێی خەباتەوە

شۆڕش پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بوو، دوای رێككەوتننامەی جەزائیر و نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان هەڵسانەوەیەكی دیكەی كورد بوو، نسكۆی 1975 دەرەنجامی گەلەكۆمەكییەكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بوو، بەڵام دەسپێكردنەوەی شۆڕشی گوڵان هیوایەكی نوێی بە گەلی كوردستان بەخشییەوە.
ڕێکخستنی نوێ بە هه ڵگیرساندنەوەی شۆڕش پێی نایە قۆناغێکی نوێی خەباتەوە .دووژمنانی کورد هه وڵیان بۆئەدا کە کورد لە بێدەنگیدا ڕابگرن و سەرکردەو پێشمەرگەولایەنگرانی شۆڕشی ئەیلول کادرانی شۆڕش بگێریتەوە بۆعێراق .زۆربەی زۆری نیشتیمان پەروەران لەگەڵ بارزانی دا لەمانگی گوڵانی 1976گەڕانەوە مەیدانی خەباتی چەکدارانەو لەژێر ناوی شۆڕشی گوڵاندائاوات و ئارەزووەکانی دووژمنیان لە گۆڕنا،شۆڕشی مەزنی گوڵان دڕێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلول بوو بۆبەدەست هێنانی کۆی مافە نەتەوەی و نیشتیمانیەکانی جەماوەری کوردستان وبەدیهێنانی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان .گیانفیدایی تێکۆشەران و وپێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کە بەشداری شۆڕشی گوڵان بوون مێژوویەکی جوان و شانازییەکی گەورەیان بۆگەلی کوردستان دروست کرد .شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتووخواز هه ڵگری ئامانج و پەیامی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو ،بەیەکێک لەقۆناغە هه رە گرنگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وگەلی کوردستان دادەنرێت و سەلماندی کە ئەگەر لە قۆناغێکدا خەباتی گەلی کوردستان توشی نسکۆ هاتبێت ئەوە ئێرادەی خەڵکی کوردستان هیج کاتێک نەشکاوە و بە گوڕوتینێکی تازەوە سەری هه ڵداوەتەوە . شۆڕشی گوڵان بە درووشمی یان کوردستان یان نەمان لە 26/5/1976هه ڵگیرساو پەیامی کۆڵنەدان و بەردەوامی بوو لەتەواوی مافە بەدینەهاتووەکانی خەڵکی کوردستان شۆڕشی پیًشكەوتنخوازی26ی گوڵان لە كاتێكدا دەستی پێ كرد، كە نائۆمێدییەكی گەورە بەسەر خەڵكی كوردستاندا هاتبوو، ئەو شۆڕشە بە نەفەس و بیركردنەوەیەكی نوێوە هاتە مەیدان ئومێدی بەنائومێدان بەخشییەوە وەدرێژکراوەی شۆڕشەکانی دیکە ی گەلی کوردستان بوو ،ئەو شۆرشەبوو کە جارێکی کە هیواونەفەسی سەربەخۆی و ئازادی لەناو دڵ و دەروونی تاک بەتاکی هاونیشتیمانیانی کوردستاندا؟ گەشاندەوە هه مووان چاوبەئومێد بوون بۆئەوەی چەخماخەی شۆڕشێکی دیکەی سەرتاسەری لێداتەوەشۆڕشی گوڵان ڕاپەڕینی خەڵکو پێشمەرگەی کوردستانی لێکەوتەو کەسەرئه نجام بوە هۆی ڕاماڵینی ڕژێمی سەرکوتکەری بەعس ولەدایک بونی دامەزراندی پەرلەمان و حکومەت و خۆبەڕێوبەری گەلی کوردستانی لێ کەوتەوەو بەشێک لئاواتە لەمێژینەکانی گەل بەدیهات کەشانازێکەی بۆشۆڕشی گوڵان و سەرۆک بارزانی دەگەڕێتەوە.

 

 

بێلان ڕۆژ بەیانی

Top