ژمارەی قوربانیانی لافاو لە ئیتاڵیا بۆ ١٥ کەس بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە ئیتاڵیا بۆ ١٥ کەس بەرزبووەوە

 

 

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە هەرێمی ئیمیلیا-رۆمانیا لە بەشی باکووری ناوەڕاستی وڵات كە پێشتر 13 كەس ڕاگەیەندرابوو، بۆ ١٥ کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٢ شاری ئیتاڵیا بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە و ١٠ هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

هەروەها داواکاری گشتی ڕاونا لێکۆڵینەوەی لەم کارەساتە دەستپێکردووە.

لە لایەکی دیکەوە "ئاگاداری سوور" بۆ ناوچەی ئیمیلیا-رۆمانیا ڕادەگەیەنن کە بەهۆی لافاوەوە کاریگەری زۆری لەسەر بووە و زیانێكی زۆر بەر ئەم ناوچەیە گەیشتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top