بەهۆی هێرشێکی خۆکوژییەوە چوار کەس کوژران

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژییەوە چوار کەس کوژران

 

لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە پارێزگای خیبەر پختونخوا لە پاکستان، ٤ کەس کوژران و دوو پۆلیسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی "جیۆ نیوز"ی پاکستان، بەهۆی هێرشی خۆکوژی بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە ناوچەی وەزیرستانی باشووری سەر بە ویلایەتی خیبەر پختونخوا، 4 کەس کوژراون کە 1 پۆلیس و 2 پاسەوانیان تێدابووە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمە دووەمین هێرشە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکەدا.

تا ئێستا هیچ لایەنێک و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

هەروەها دوێنێش لە هێرشێكی چەکداری بۆ سەر وێستگەیەکی غاز لەم ویلایەتەدا 4 میلیشیا و 2 پاسەوان کوژران.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top