هاندانی كەسانی دیكە بۆ خۆكوشتن

هاندانی كەسانی دیكە بۆ خۆكوشتن

بەپێی یاسایی سزادانی عێراق مادەیەكی روون و نزیك بۆئەم تاوانە نەبوو، بۆیە یاسادانەری كوردستان بیری لە چارەسەرێك بۆئەم كێشەیە كردەوە و مادە 408ی یاسایی سزادانی هەموار كرد و وشەیەكی بۆ زیادكرد، تا ئەم تاوانە بچێتە قاڵبی ئەم مادەیەوە بەم جۆرە، مادە 408 دەڵێت؛ هەركەس هانی كەسێك بدات یان هاوكاری بكات بۆ خۆكوشتن، ئەوە كەسەكە سزا ئەدرێت بە بەندكردن لە نێوان 5بۆ7ساڵ، بەڵام دواتر لە كوردستان وشەی (هۆكار) یش زیادكرا بۆ مادەكە، واتە یاساكە دوای گۆڕانكارییەكە دەڵێیت؛ «هەركەس هانی كەسێك بدات یان هاوكاری بێت یان هۆكار بێت بۆ خۆكوشتنی كەسەكە، ئەوە سزا ئەدرێت بە بەندكردن لە نێوان 5 بۆ 7 ساڵ.

 

Top