بۆقی ڕوون و شووشەیی

بۆقی ڕوون و شووشەیی

ئەو بۆقە لەلایەن وێنەگرێكی بەریتانی بە ناوی (جیمی كۆلیبراز) لە میانەی ئەو گەشتەی كە بۆ ناوچەی (ماشبی) لە وڵاتی ئیكوادۆر ئەنجامی دابوو وێنەی گیراوە، جیمی لە كاتی وێنەگرتندا بۆقەكەی بەرچاو دەكەوێت كە لەشی ڕوونە و دەتوانێت هەموو ناوەوەی جەستەی ببینێت، ئەو وێنەگرە چاودێریی ئەو بۆقەی كردووە تا چووەتە شوێنی خۆی، لەوێوە كۆمەڵێكی دیكەی دۆزیوەتەوە كە هەمان شێوەن، ئەو جۆرە بۆقە بە شووشە دەناسرێت، ئەگەر سەیری جەستەی بكەیت دەتوانیت هێلكەكان بە چاوی ڕوون ببینیت كە چۆن دروست دەبێت.

 

 

Top