ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی لاوانی هەندرێن گۆڵپارێزی زیاتر دروست دەكەین

ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی لاوانی هەندرێن گۆڵپارێزی زیاتر دروست دەكەین

ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی لاوانی هەندرێن گۆڵپارێزی زیاتر دروست دەكەین
كارگێڕی یانەی وەرزشیی هەندرێن بەشدار لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان و لاوانی كوردستان، دوای ئەوەی بڕیاری دا بە دەستنیشان كردنی یەكێك لە ڕاهێنەرە گۆڵپارێزە لاوە بەتواناكانی شاری هەولێر مامۆستا بوێر كە جێگای دەستی دیارە لە دروست كردنی چەندین گۆڵپارێز بۆ یانەكانی شاری هەولێر، ئەو هەر چەندە پێشووتر لە یانەی زانكۆی جیهان بوو، بەڵام بڕیاری دەست لە كاركێشانەوەی دا لە یانەكە، یانەی هەندرێنیش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ واژووە كردوە بۆ ئەوەی سوود لەتواناكانی ببینێ، لەبارەی بەرێوەچوونی یەكە مەشقیەكانیش لەگەڵ لاوانی یانەی هەندرێن بوێر عومەر ڕاهێنەری لاوانی یانەی هەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: وەكو هەر ڕاهێنەرێكی تر دەمەوێ چەند گۆڵپارێزێك بۆ یانەی هەندرێن دروست بكەم، دوای ماوەیەكیش لە دابڕانم لەكاری ڕاهێنەری گۆڵپارێز بە خۆشحاڵیەوە ئێستا لەگەڵ تیپی لاوانی یانەی هەندرێن دەست بەكاربوومە، دڵخۆشم بەكاركە و بە گەشبینیەوە لە داهاتوو دەڕوانم، بەهیوای ئەوەم بتوانم ئەنجامی دڵخۆشكەر بۆ داهاتوو بەدەست بهێنم، گوتیشی لە ئێستادا لە هەموو ئاستە تەمەنییەكان كورتهێنانێكی زۆر بەدی دەكرێ لە بوونی گۆڵپارێزی لاو، بەم هیوایەم بتوانم بە هاوكاری هەموو لایەك شوێن پەنجەی خۆم لە سەر تیپەكە دیاری بكەم، جگە لەوەش چەند لاوێكی بەهرەمەند پێشبخەم و ئەنجامی باشمان هەبێت و ڕەنگدانەوەیەكی باشی هەبێت لە سەر ئاست و ئەنجامی یانەكە. سوپاسی یانەی هەندرێنیش دەكەم بۆ ئەو پاڵپشتەیەی لە تیپەكانی خۆی.
كارزان كانەبی

ا

Top