پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی نایاب، چەمچەماڵیش دابەزی

پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی نایاب، چەمچەماڵیش دابەزی

پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی نایاب، چەمچەماڵیش دابەزی
دوای ئەنجامدانی 28هەفتە لە بەرێوەچوونی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان كێبڕكێ بەهێز هەبوو لە نێوان یانەكانی بەشداربوو لە خولەكە لە سەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە، دواجار یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە بردنەوەی لە یانەی چوار قورنە بە ئەنجامی(2-1) گۆڵ توانی ببێتە پاڵەوانی خولەكە، لەم وەرزە یانەی پێشمەرگەی هەولێری قەزای پیرمام لە كۆی ئەنجامدانی 28 یاری توانی 14 یاری بە سەركەوتن و 10یاری بە یەكسان بوون و 4یاریش بە دۆڕاندن ئەنجام بدات، یانەی پێشمەرگەی هەولێر توانی بە كۆكردنەوەی 52خاڵ ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە، یانەی ئاراراتیش بە كۆكردنەوەی 45خاڵ توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، یانەی هەندرێنیش بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی سۆران بە كۆكردنەوەی 41خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی یانەكانی بەدەست هێنا، یانەی چەمچەماڵیش كە ئەم وەرزە بە دۆخێكی خراپی دارایی یارییەكانی بەرێوەبرد كە سەرۆكی یانەكە لە یەك كاتدا سێ‌ ئەركی بەرێوەدەبرد وەكو سەرۆكی یانەكە و شوفێری یانەكە و ڕاهێنەری تیپ بۆ ئەوەی بتوانن تیپەكە لەم قەیرانە ڕزگار بكەن و یانەكە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان بهێلنەوە، بەڵام دوجار خەونەكەیان نەهاتەدی لە كۆی 28یاری یانەكە تەنیا لە حەوت یاری براوە بووە، 10یاری یەكسان بووە و 11یاریش دۆڕاوە و یانەكە خاوەنی 31خاڵە لە دواین ریزبەندی یانەكانی كوردستان دێت و دابەزی بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، هەرچی یانەی زاخۆشە خاوەنی 32 خاڵە لە پلەی چواردەهەم دێت و بڕیاری یاری پلەی ئۆف لەگەڵ یانەی سلێمانی ئەنجام بدات، براوەی ئەم یارییەش ڕاستەوخۆ دەگاتەوە خولی نایابی كوردستان، هەردووو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە، ئەم وەرزە سەمیربابۆی ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگە بووە تاكە ڕاهێنەری لە خولی نایابی كوردستان كە بۆ یەكمجار بتوانی 5 نازناوی خولەكە بەدەست بهێنێت لەگەڵ یانەكانی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر، ئەم خولەش ساڵانە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەرپەرشتی دەكات.

كارزان كانةبي

 

Top