شێوازی دروستی هەڵبژاردنی جانتای دەست

شێوازی دروستی هەڵبژاردنی جانتای دەست

جانتای دەستت، هێمای جوانی و كارامەییت لە هەڵبژاردنی كەرەستەكاندا دیاری دەكات، كاتێك لەگەڵ كچە هاوڕێكانت بەیەكەوەن، یەكێكیان دەپرسێت جانتاكەت جوانە و لە كوێت بەدەستهێناوە، مانای ئەوەیە كە كەرەستەیەكی دروستت هەڵبژاردووە، ماركەی شانێل، هەمیشە پێشەنگە لە دەرخستنی جانتا تازە و ناوازەكان، كە زۆربەیان جێگەی سەرنجی هەمووانن و هەروەها بە دەست ئافرەتانەوەن، جوانترین دیمەن بە لەشولاریان دەدەن. بەرهەمە تازەكەی شانێل، بریتییە لە جانتای بریقەدار و ڕەنگ زیووی، كە لە دوو جۆر پێك هاتوون، جۆری یەكەم دەسكی جانتاكە درێژە و دەخرێتە سەر شان، جۆری دووەمیش جەنتای دەستە و دەسكی نییە، تەنیا بە دەستەوە دەگیرێت، ئەو جۆرە نوێیە بە ناوی ( Flap)ـە، جوانیی ئەو جانتایە لەوەدایە كە دەسكەكەی لە هەمان ڕەنگی جانتاكەدا نییە، بەڵكو ڕەنگێكی دیكەیە، هەروەها سێ چارەك یان بەشێكی جانتاكە لە نەخشێكی دیكەیە، كە جیاوازە لەگەڵ نەخشی سەرەكی جانتاكە.

Top