چەند وێنەیەكی غادە عەبدولرازق دەنگدانەوەی لێكەوتەوە

چەند وێنەیەكی غادە عەبدولرازق دەنگدانەوەی لێكەوتەوە

بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی (غادە عەبدولرازق) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای حۆیدا هێنا و كەوتە بەر ڕەخنەی بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا .

چەند وێنەیەكی غادە عەبدولرازق دەنگدانەوەی لێكەوتەوە

ئەكتەر و هونەرمەندی میسری (غادە عەبدولرازق) لە گەشتێكیدا بۆ پاریسی وڵاتی فەرەنسا چەند وێنەیەكی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە,بەڵام بەشێك لە وێنەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا,هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وێنەكان بە فلتەر دەستكاری كراوەو كاتێك سەرنجی دیوارەكەی پشتەوەی بدرێت دەردەكەوێت كە وێنەكە بەسرووشی خۆی تۆمار نەكراوە,هەروەها لە چەند وێنەیەكی دیكەیدا هەر لەو گەشتە كە لە بەروارێكی جیا بڵاویكردەوە لە وێنەكاندا بە سرووشتی خۆی دەركەوێت و وێنەكان دەستكاری نەكراون .

چەند وێنەیەكی غادە عەبدولرازق دەنگدانەوەی لێكەوتەوە

رەنگە تۆماركردنی وێنە بەم شێوەیە لەلای غادە عەبدولرازق شتێكی ئاسایی بێت,چونكە لەماوەكانی ڕابردوو بە هەمان شێوە چەند وێنەیەكی بڵاوكردبۆوە كە وێنەكان بە فۆتۆشۆپ دەستكاری كرابوون .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top