سەما و هەڵپەڕكێی كوردی لە ئۆڵۆمپیادی سەما جیهانییەكان

سەما و هەڵپەڕكێی كوردی لە ئۆڵۆمپیادی سەما جیهانییەكان

دوای ئەوەی گرووپی سەما و هەڵپەڕكێی ڕووسی مێڕۆنینكۆ، هەڵپەڕكێی كوردی لە 19یەمین ئۆڵۆمپیادی سەما جیهانییەكان و لە بەشی دوو سەماكاردا خەڵاتی دووەمی بەدەستهێنا، بڕیار درا لە پێشبڕكێی سەما جیهانییەكانیشدا بەشدار بێت، گرووپی سەما و هەڵپەڕكێی ڕووسی مێڕۆنینكۆ، هەڵپەڕكێی كوردی لە 19یەمین ئۆڵۆمپیادی سەما جیهانییەكان لە بەشی نەتەوە ڕۆژهەڵاتییەكاندا پێشكەش كرد و لە بەشی دوو سەماكاردا، خەڵاتی دووەمی بەدەست هێنا، ڕێكخەرانی چالاكییەكە بڕیاریان دا هەڵپەڕكێی كوردی لە بەشی سەما جیهانییەكاندا پێشكەش بكرێت، 19یەمین ئۆڵۆمپیادی سەما جیهانییەكان ڕۆژی شەممە 29ـی نیسانی 2023 دەستی پێكرد كە لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆوە وەك ڕۆژی سەمای جیهانی دیاری كراوە و تاوەكو 9ـی ئایاری 2023 بەردەوام دەبێت، یەكەم ڕۆژی تایبەت بوو بە سەما و هەڵپەڕكێ ڕۆژهەڵاتییەكان، بۆ ناساندنی هەڵپەڕكێی كوردی و وەرگرتنی خەڵاتەكە، لیلی میرۆنۆڤ، ڕاهێنەری ڕووسی و هاوكارانی و هەردوو بەشداربووی سەركەوتووی ئۆڵۆمپیادی سەما جیهانییەكان (نەدێژدە و ماریا) گرووپی مێڕۆنینكۆ، ساڵانێكە كار بۆ ناساندنی سەما و هەڵەپڕكێی كوردی دەكات و ئەمساڵ بە هەڵپەڕكێی كوردی لە 19مین ئۆلۆمپیادی سەمای جیهانی بەشدار بوو، نوێنەرایەتییەكەیان لە ڕووی دابینكردنی جلوبەرگ و هەندێ كەرستەوە هاوكاریان بووە، لە نەورۆزی ئەمساڵ، گرووپی هەڵپەڕكێی دهۆك، لە ئاهەنگی نەورۆز لە مۆسكۆی ڕووسیا بەشداربوون و سەما و هــــەڵپـەڕكـــێی كوردییان بۆ ئامادەبووان نمایش كرد.

Top