61ساڵ پێشمەرگایەتی و خۆنەچەماندنت، لە پێناو دۆزی نەتەوەیەك

61ساڵ پێشمەرگایەتی و خۆنەچەماندنت، لە پێناو دۆزی نەتەوەیەك

61 ساڵ بەر لە ئێستا ،سەرۆك مسعود مستەفا بارزانی بۆ یەكەمین جار پەیوەندی بە ریزەكانی شۆرشی ئەیلوولەوە كردووە و بۆتە پێشمەرگە، مەسعود بارزانی لە 16ئابی 1946 لە مەهاباد لەدایك بووە، و دوای خامووش بوونی كۆماری كوردستانیش لەگەڵ خانەوادە بارزانییەكانی دیكە دەگەرێتەوە عێراق و لەوماوەیەدا و تا شۆرشی 14تەمووزی ساڵی 1958 لەگەڵ بنەماڵەكەی چەندین جار دووچاری ئاوارەیی و گرتن و دوورخستنەوە دەبنەوە،لە یانزەی ئەیلوولی 1961دا شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بەرپا بوو ،دەستی لە خوێندن هەڵگرتووەو بۆ ناوچەی بارزان گەڕاوەتەوەو،و لە شەڕە قورسەكانی سەری ئاكرێ‌ و شەڕەكانی بەرگری سالانی 1963و 1964و 1965دا یەكێك بووە لەو پێشمەرگانەی كە لە سەنگەری پێشەوەی شەڕەكاندا بووە.

 

20/5/1962 رۆژێكی پرشگدار و مێژووییە لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان كەتێیدا قوتابییەكی پەروەردەی رێبازی كوردایەتیی و بارزانیی چەكی شەڕەڤی كوردایەتیی كردە شان .سەرۆك مسعودبارزانی كە ، پێشمەرگەبوون ، گەورەترین شانازییە ، لە 20ی ئایاری 1962 لە گەلی بێخمە پەیوەندی بە بارەگایی مستەفا بارزانییەوە كرد و بوو بە پێشمەرگە، بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی و تێكۆشان لە پێناو دۆزی ڕەوایی گەلەكەی كرد و لە ریزی شۆرشی مەزنی ئەیلوول دا دەست بە خەباتی رزگاریخوازی لە پێناو گەل ونیشتیمانەكەی كرد .

 

سەرۆك بارزانیی وەك پێشمەرگەیەكی فیداكار لە تەمەنێكی لاوێتی و 16 ساڵییدا، بە هەست و شانازییەكی گەورە بە پێشمەرگە بوونی كە بەلایی بەرێزیانەوە گەورەترین شانازیی ژیان بوو، هاتنە ریزەكانی پێشمەرگەی كوردستان. بە متمانە بەخۆبوون و بروایەكی پتەو كە لە سەرچاوەكەی و بناغەكەی هەڵقوڵاویی بنەماڵەیەكی كوردپەوەرە و شۆرشگێڕ سەرچاوەی گرتووە، بە هیوا و ئومێدێكی مەزن لە پێناو دۆزی رەوای كورد و بنەمای پتەوی پێشمەرگەیایەتیی دەست بە خەبات و بەرخۆدان لە پێناو ئازادی خاك و بەدەهێنانی مافەرەواكانی گەلی كوردو لە پێناو شكۆ و ئیرادەی میللەتی كورد كە دوژمنان بەردەوام هەوڵی سڕینەوەیان دەدات لە نێو سەنگەری پیرۆزی پێشمەرگە سڵی نەكردەوە لە خەبات وفیداكاری.

 

لە قۆناغە سەختەكان و هەوراز و نشێوەكان و قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی سەرۆك بارزانی ، بەردەوام لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانیدا، هەر دەم بە رۆحییەتی پێشمەرگایەتی نەگۆڕ بووە و رٍووبەرووی سەختترین پیلانگێرییەكان و مەترسییەكانی سەر دۆزی رەوای گەلەكەی بووەتەوە و هیچ كاتێك گەلەكۆمەكەییكان و رووداو و پێشهاتەكان كاریگەرییان لە سەر هەستی پێشمەرگەبوونی و خەبات و باوەری پتەوی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری نەبووە، بەڵكو هەموو یەو رووداو و پێشهاتەكان باوەر و متمانە بەخۆبوونی بە دۆزی رەوای گەلەكە و كوردایەتیی پتەوتر كردووە.
سەرۆك بارزانی، ئەو پێشمەرگە ماندوونەناسەی گەل و نەتەوەتەكەمان بووە ، كە هەر لە زاخۆ و پێنجوێن ، گوند بە گوند و چیا بە چیا و دەشت بە دەست و دێهات بە دیهاتی كوردستان شان بە شانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە نێو خۆشەویستی خاك وگەلەكەی تێكەڵ بە رۆح و خوێنی بووە و هەروەها لە ماوەی 60 ساڵ خەباتی بێ وچانی پێشمەرگایەتی ، سازشی لە بچووكترین مافی رەوای كورد وكوردستان نەكردووە .

 

هەروەها دەستكەوتی رێكەوتتنامەی 11ی ئاداری 1970 و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، لە دەستكەوتە پڕ بایەخەكانی شۆڕشی ئەیلوول بوو، كە سەرۆك بارزانی وەك پێشمەرگە و شاندی دانوستانكار رۆڵێكی بەرچاوی تێدا هەبوو.
.سەرۆك بارزانی لەگەڵ كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازن، كە ئاكامەكانی ئەو شۆڕشە، راپەڕینە شكۆدارەكەی ئاداری 1991 و، دواتریش پێكهێنانی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو. بەر لە رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سەرۆك بارزانی رۆڵێكی بەرچاوی لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقیدا بینی و، دواتر لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ و نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراقدا، بە هەوڵ و كۆششی سەرۆك بارزانی مافەكانی گەلی كوردستانی تێدا جێكرایەوە. ئینجا پێداگری و داكۆكییە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی وەك پێشمەرگەیەك لەرووی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ مافە دەستوورییەكان و پێشڵیكارییەكانی دەسەڵاتدارانی عێراق بەرانبەر مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد .

دواتر هێرش و پەڵاماردانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بەرگری قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانی و هاوشان مانەوەی لە نێو سەنگەرەكانی پارێزگاریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان، ئەو مێژووە گەورە و پڕ شانازییەی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و راپەرین و هەتا ئەمڕۆ كە هەمیشە خۆی بە پێشمەرگە زانییوە، ئاواتی هەر كوردێك و پێشمەرگەیەك كە سەربەخۆی كوردستان لەسەر دەستی پێشمەرگەیەك ئەویش سەرۆك بارزانی رابگەینن كە تەنها ئەو بەرگری لە مافەكانی كوردستان دەكات، بۆیە لەم یاد پیرۆزە دەبێ‌ هەموو لایەنەكان كوردستان یەك بن بۆ كوردایەتی و پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بن بۆ ئامانجەكانی كوردستان كە هەتا لە ژیاندا مابێ‌ خۆی هەر بە پێشمەرگەی كوردستان دەزانی.
لە ماوەی 61 ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانی، خەبات و تێكۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافی گەلی كوردستان، تێكۆشان بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی و دیموكراسی، پێكەوە ژیان، ژینگە دۆستی و ژینگەپارێزی، رەنگدانەوەی شەش دەیە پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانی بووە. هەروەها ئەگەر هەڵوەستە لە سەر گەورەترین شۆرشی دیموكراسی و سەربەخۆیخوازی كە ئەویش 25/9/2017 كە بە ریفراندۆمە مەزنەگەی گەلی كورد ناسراوە و سەرۆك بارزانیی ئاڵا هەڵگری بوو گەورەترین شانازیی مێژوویی بۆ كورد و كوردستان تۆمار كرد، كە گەلی كوردی كردە خاوەن بەهێزترین بەڵگەنامە و تاپۆی ڕەش بۆ ئاییندەیەكی نزیك لە بریاردان لە مافی چارەی خۆنووسین و ئینجا رووداوەكانی دوای ریفراندۆم كە بە پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر دژ بە هەرێمی كوردستان ناسراوە و بەرگریكردنی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتیی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی و پاراستنی شكۆ و ئیرادە و دەستكەوتەكان ، ئەو شانازیی و داستانە پر سەروەرییانەن كە لە ماوەی61 ساڵ خەباتی پێشمەرگە بوونی سەرۆك بارزانی لە نێو لاپەرە زێرینەكانی مێژوویی كورد وكوردستان بۆ هەمیشە تۆمار كراون.

Top