هەولێر دووچاری شكست بوو

هەولێر دووچاری شكست بوو

هەولێر دووچاری شكست بوو
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە شاری بەغداد لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێر و زەورا ڕووبەڕووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر نەیتوانی درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن لە خولەكە، هەرچەندە سەرەتا یانەی هەولێر دەستپێشخەربوون لە تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام دواجار یاریزانانی یانەی زەورا توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە و ریمۆنتادا بە سەر یانەی هەولێر تۆماربكەن و یارییەكەشیان بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ لە یانەی هەولێر بردەوە، ئەم شكستەش رێگری لە یانەی هەولێركرد بۆ ئەوەی هەنگاو بۆ خانەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان بنێت، یانەی زەوراش هاندەرانی یانەكەشی بە سەركەوتن ئاشت كردەوە.

Top