شەترەنجی خانزاد خولی بەهێزكردن و فێركردن دەكاتەوە

شەترەنجی خانزاد خولی بەهێزكردن و فێركردن دەكاتەوە

شەترەنجی خانزاد خولی بەهێزكردن و فێركردن دەكاتەوە
یانەی وەرزشیی شەترەنجی خانزاد لە درێژەی كاروچاڵاكییەكانی یانەكە بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر و بەرەووپێشبردنی ئەم یارییە لە پایتەختی كوردستان، كارگێڕی یانەكە بڕیاری داوە خولی فێركردن و بەهێزكردنی یاری شەترەنج بۆ فێرخوازانی شاری هەولێر بكاتەوە، مەبەست لەم خولانە زیاتر گرنگیدانی یانەكەیە بە منداڵانی ئاستەكانی تەمەن بۆ ئەوەی لەم پشووە بتوانن خزمەتێكی زیاتری ئەم فێرخوازانە بكەن، لەم بارەشەوە دكتۆر دڵزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەی وەرزشیی شەترەنجی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: مەبەستمان لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولی فێركردن و بەهێزكردنی فێرخوازان بۆ ئەوەیە بتوانین لەم پشووە زۆرترین خزمەت بە چینی قوتابیانی شاری هەولێر بكەین، بۆ ئەوەی بتوانین هەم بۆ بەهزێكردنی مشێك و هزری تاكەكانی كۆمەڵ، ئەم خولانە لە 16ی ئەم مانگە دەست پێ دەكات هەفتەی دوو ڕۆژە بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت، هەمیش ئامادەكاری یاریزانەكانی خۆمانە بۆ خولی یانەكانی عێراق كە بۆ هەردوو ئاستی تاك و كۆ كە بڕیارە لە مانگی7ی داهاتوو بەرێوەبچێت، ڕەنگە یانەی شەترەنجی خانزاد میوانداری بكات، ئامانجی ئێمە زیاتر خزمەت كردنی ئەو یارییە و دەمانەوێ زۆرترین ئارەزوومەند بەشداری خولەكانمان بكات.
كارزان كانەبی

Top