درەختە بە تەمەنەكان

درەختە بە تەمەنەكان

داری باوبات (جلینكۆ) كە بە (داری ژیان) ناسراوە، ئەو دارە دەكەوێتە كیشوەری ئەفریقیا، تەمەنی (3000) ساڵ دەبێت، بە كۆنترین (13) داری جیهان دادەنرێت، ئەو دارە دەكەوێتە شاری لیمبوبو لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا، بەرزییەكە دەگاتە (154) پێ واتە (47) مەترە، ئەوەی سەیرە لە ڕاپۆرتێكی بەریتانیدا هاتووە، كە دوای ئەوەی تەمەنی دارەكان دەگەن بە (3000) هەزار ساڵ كە بەپێی لیكۆلێنەوە لە تەنەكانی نێو دارەكە دیار دەبێت، دارەكان دوای ئەو تەمەنە دەمرن و وشك دەبن، لەو (13) دارە كۆنەی جیهان ئێستا (5)یان وشك بوون، واتە مردوون، ئەوانی دیكەش ماون، لە ئێستادا كار دەكەن بۆ تەمەن درێژكردنی ئەو دارە، ئەوەش بە پێدانی سەماد و ڤیتامین تا نەمرێت و بمێنێت.

 

Top