ژمارەی قوربانیانی لافاو لە ئیتاڵیا گەیشتە ١٣ کەس

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە ئیتاڵیا گەیشتە ١٣ کەس

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی «ANSA» بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا، ژمارەی قوربانیان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە هەرێمی ئیمیلیا-ی ڕۆمانیا لە بەشی باکووری ناوەڕاستی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە ١٣ کەس.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، 42 شاری ئیتاڵیا بەهۆی لافاوەوه زیانیان بەرکەوتووە، و 10 هه زار که س ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و کارەبای 34 هەزار ماڵیش پچڕاوه . هێزەکانی سوپا بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ناوچەکە چوونە مەیدان و بەشدارییان لە فریاگوزاریدا کرد.

ئۆپەراسیۆنی کردنەوەی ڕێگاکان بەڕووی هاتوچۆدا بەھۆی ڕوودانی لافاو و ڕاماڵینی زەوی لە ناوچەکە بەردەوامە و یەکینەکانی سوپای ئەم وڵاتەش بۆ ھاوکاریی خەڵک چوونەتە ھەرێم و بەشدارییان لە فریاگوزاریدا کردووە.

وەزیری ژینگە و ئاسایشی وزەی ئیتاڵیا لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی ڕایگەیاند، "دۆخی کارەسات" بۆ ناوچەی ئیمیلیا-ی ڕۆمانیا ڕادەگەیەنن، کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top