زاخۆ دەچێتە قۆناغێكی باشتر

زاخۆ دەچێتە قۆناغێكی باشتر

زاخۆ دەچێتە قۆناغێكی باشتر
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی وەرزشی زاخۆ بە ئامانجی ئەوە بوو لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی شایستە دەستە بەر بكات،بەڵام تیپەكە لە سەر دەستی چەند ڕاهێنەرێكی جیا لە كۆی ئەنجامدانی 26 یاری تەنیا خاوەنی27خاڵ بووە، لە شەش یاری ڕابردووش یانەكە لەسەر دەستی ڕاهێنەر حەیدەر عەبدول ئەمیر نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێ‌ و ڕاهێنەری ناوبراویش دەستی لە مەشقی یانەكە كێشایەوە، كارگێڕی یانەی زاخۆ لە شوێنی ئەوان نزارمەحروسی ڕاهێنەری سوری كردەوە ڕاهێنەری یانەكە بۆ یارییەكانی داهاتوو، دلشاد ئەحمەدی كوڕی شاری هەولێریش وەكو یاریدەدەر دەست بەكار بوو، لە یەكەم تاقی كردنەوەشیان سێ‌ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا لە دژی یانەی كارەبا، لە بارەی بارودۆخی تیپەكەش دلشاد ئەحمەد یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بۆ ئەوە هاتووین بارودۆخی یانەكە باشتر بكەین، هەموو ئەو كەم و كوڕییانەی هەیە چاكی بكەین بە گوێرەی توانا، لەبارەی گرفتی تیپەكەش دلشاد ئەحمە گوتیشی" تیپەكە وەكو هەموو یانەكانی دیكە كێشەی هەیە، بەڵام قەبارەی كێشەكان لە یانەیەك بۆ یانەیەكی تر جیاوازە، ڕەنگە ئەم كێشانەی لەم یانەیە هەیە بەشێكیان ئیداری بێت ،بەشێكیان هونەری بێت و بەشێكیان ڕێكخستن بێت ، ئەوەی پەیوەندی بە لایەنی هونەری و ڕێكسختنەوە هەبێت وەكو یاریزان ئێمە دەتوانین ببینە هەتوان بۆ برینەكان، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە ئیدارەوە هەیە كارگێڕی یانەكە خۆیان پلانی چارەسەریان داناوە پێشم وایە بە ئاسانی چاكی دەكەن، بۆیە گەشبینم بۆ داهاتووی یانەكە دڵنیام زۆر باشتر دەبێت لەوەی كە ئێستا تێدایە، ئێمە دەمانەوێ خزمەتی یانەكە بكەین و تیپەكەش بكەینە یەكێك لە تیپە بەهێزەكانی عێراق. یانەی زاخۆ لە ئێستادا خاوەنی 30خاڵە لە 28یاری.دەستەی ڕاهێنەرانی یانەكەش پلانی تۆكمەیان داناوە بۆ هەستانەوەی یانەكە لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی و توانای ئەوەیان هەیە گرنگی بە هەموو لایەنەكان بدەن.
كارزان كانەبی

Top