ڕواندز بە قەیرانی داراییەوە بەشداری چاڵاكییەكانی تر دەكات
ڕواندز بە قەیرانی داراییەوە بەشداری چاڵاكییەكانی تر دەكات
هەر چەندە ئەم وەرزە كارگێڕی یانەی وەرزشیی ڕواندز دەستكراوە بووینە لە هێنانی یاریزانانی جۆراوجۆر بۆ تیپی تۆپی پێی یانەكە و فوتساڵ و یارییە جۆراوجۆرەكان، بەڵام قەیرانی دارایی لە یانەكە بەردەوامە و كارگێڕی یانەكەش زیاتر لە 100ملیۆن دینار قەرزارن و بەردەوامیش دەبن لە ئەنجامدانی چاڵاكیەكانی تر، لەم بارەشەوە سەرهاد سەلام سەرۆكی یانەی وەرزشیی ڕواندز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: گرینگیمان بە سەرجەم یارییە وەرزشییەكان داوە لە یانەی ڕواندز هەر پاڵەوانیەتیەك هەبووبێ بەشداریمان كردوە، بۆ نموونە خولی پلە یەكی كوردستان و باسكەی پلە دووی عێراقی و فوتساڵی كوردستان و عێراق لە نایاب و تێنسی سەرزەوی و شەترەنجی كوردستان و خولی لاوان و گەرچی یانەیەكی بێ داهاتین، جگە لەوەش چاڵاكی جۆراوجۆرمان زۆرە كە بەشداری دەكەن، بەڵام چەندین یانەی گەورە هەیە لە كوردستان تەنیا بەشداری یەك یاری دەكات بەو هەموو گەورەییەی خۆی، لەبارەی قەرزەكانی یانەكەش گوتی" پارەیەكی زۆر قەرزارین زیاتر لە 100ملیۆن دینارە ، چەند كەسایەتیەك بەلێنی هاوكاری كردنیان پێ دابووین، بەڵام تاكو ئێستا هاوكاری نەكردووین، بەڵام كێشەی ئێمە ئەوەیە كە هیچ سەرچاوەیەكی داهاتمان نییە، تەنیا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران هاوكاری كردووین، هیوادارین هاوكاریمان بكرێ بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی وەرزش بكەین لە سنورەكەمان.
گۆران كاوە