لاپتۆپە دوو شاشەكان لە پێشانگای CESدا

لاپتۆپە دوو شاشەكان لە پێشانگای CESدا

 نزیكەی دە ساڵ لەمەوبەر، كۆمپانیای ئاسۆس یەكەم لاپتۆپی دوو شاشەیی بەناوی Flipbook بەرهەم هێنا. بەڵام لاپتۆپەكان تا ئێستاشی لەگەڵدابێ نەبوونە شتێكی باو. دوای چەند ساڵێك لاپتۆپە دوو شاشەیەكان بوونە جێگای سەرنج. جارێكی دیكەش كۆمپانیای ئاسۆس (asus) هەوڵی بەرهەمهێنانی لاپتۆپی دوو شاشەییدا و ئەمجارەیان پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.

كۆمپانیای لینۆڤۆش وەكو كۆمپانیای (ASUS) لەو بوارەدا خۆی تاقیكردەوە و لە پێشانگای ساڵانەی CES2023دا لاپتۆپە دوو شاشەیەكی خۆی بەناوی Yoga book 9i خستەڕوو. یەكەمین زنجیرە لاپتۆپی یوگایە كە شاشەی لەمسی هەبێت.

لاپتۆپەكە شاشەكەی 13.3 ئینجە و لە جۆری OLEDیە. یەكەی لێكدانەوەی نەوەی 13ی ئەنتەلی لەسەرە. هەروەها ویندۆز 11ی بۆ داندراوە.

بەشی خوارەوەی لاپتۆپ واتە شوێنی كیبۆردەكە، شاشەیەكی تەواو لەمسییە. كیبۆردەكەی بە جیا بۆ داندەنرێت. كیبۆرد لەسەر شاشەی خوارەوە دادەنرێت. قەڵەمی لەمسی لەگەڵدایە. داتاگەی (هارد) یەك ترابایتە. باترییەكی بەهێزی لەگەڵدایە و تاكو 10 كاتژمێر كاركردن شەحنی بەتەواوی دانابەزێت، ئەگەر تەنیا یەك شاشەش بەكار بهێندرێت هەتا 14 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت. سیستەمی وای-فای 6 و بلوتوسی 5ی لەسەرە.

 

Top