پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاوی له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاوی له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاوی له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ بووه‌ له‌ هه‌ردوو خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و جامى كوردستان كه‌ له‌ دواین یارى تیپه‌كه‌ له‌ جامى كوردستان له‌ ناو شارى قه‌ڵادزێ توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌ ئه‌نجامى (4-0)گۆڵ بباته‌وه‌ بگاته‌ یارى كۆتایی و شان به‌ شانى یانه‌ى دهۆك یارى كۆتایی ئه‌نجام ده‌دات، له‌ خولى نایابی كوردستانیش یه‌كه‌مى ریزبه‌ندی یانه‌كانى گرتووه‌ و كارگێڕى یانه‌كه‌ش كار بۆ ئه‌وه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ تیپه‌كه‌ بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ بێت له‌ هه‌ردوو خول، له‌م باره‌شه‌وه‌ نیهاد عادل جێگری سه‌رۆكى یانه‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌ ئێستا ئاستى تیپه‌كه‌مان باشه‌ له‌ هه‌ردوو خولى نایابى كوردستان و جامى كوردستان كه‌ گه‌یشتوینته‌ یارى كۆتایی جامه‌كه‌ و له‌ خولى نایابى كوردستانیش هێشتا خوله‌كه‌ ته‌واو نه‌بووه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین و دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌مان خۆش بكه‌ین، گوتیشى" ئه‌وه‌ى له‌ توانامان دا بێت بۆ خزمه‌ت كردنى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، ئه‌مساڵیش خوله‌كه‌ به‌هێزه‌ و یانه‌كان هه‌وڵى ئه‌نجامى باش ده‌ده‌ن، ئاماده‌كارى ته‌واومان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌ پاڵپشتى كارگێڕى یانه‌كه‌مان و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران و یاریزانان ئه‌نجامه‌كانمان باش و به‌ ده‌ستكه‌وت بێت. بۆ ئێمه‌ هه‌موو یارییه‌كان گرنگی خۆى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ نازناوه‌كان نزیك بینه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top