بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سەنتەری پەروەردەی پێش وەختی ئاران بەسەر دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سەنتەری پەروەردەی پێش وەختی ئاران بەسەر دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧-٥-٢٠٢٣ مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەی گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری بەڕێوەبەری فێرکردنی نا ئاسایی لە پەروەردەی گشتی , سەنتەری ئاران بۆ پەروەردەی پێشوەختەی حکومی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەر کردەوە .
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان , سەردانی ژووری بەڕێوەبەر و مامۆستایان و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی کرد , هەروەها بەڵێنی چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفت و کەم و کوڕییەکانی لە ڕێگەی لێژنەیەکەوە پێدان و لەمامۆستایانی ڕاهێنەری تایبەتی خاوەن پێداویستی تایبەتی پرسی , بۆ چۆنیەتی چاودێری کردنی منداڵەکان و ئامادەکردنیان بۆ پەروەردەی پێشوەختە, دواتر سەردانی بەشی پەروەردەی تایەیبەتی قوتابخانەی تارای بنەڕەتی تێکەڵاوی کرد , کەئەویش تایبەت بوو بە پەروەردەی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

Top