رەوشی تاقیکردنەوەی چاودێری کەم ئەندامان بەسەر کرایەوە

رەوشی تاقیکردنەوەی چاودێری کەم ئەندامان بەسەر کرایەوە

 

ئەمڕۆ پینجشەممە ،٤-٥-٢٠٢٣، لە درێژەی بەدواداچوونەکانیدا بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکان , مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری (یوسف چاوشین) بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن , سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەم ئەندامانی کرد. بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی تاقیکردنەوەکان و پێداویستی و چارەسەری گرفتەکانیان , بەڕێوەبەری گشتی یەکە یەکە قوتابیانی بەشدار بووی تاقیکردنەوەکانی بەسەر کردەوە و هیوای ئەنجامی باش و سەرکەوتنی بۆ خواستن .

Top