پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانى خولی نایابى كوردستان
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانى خولی نایابى كوردستان
كارزان كانه‌بی
له‌میانی یارییه‌كانى گه‌ڕى 29ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌وت یارى گرنگ و به‌هێز به‌رێوه‌چوون، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له شه‌قلاوه ڕووبه‌رووى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا و هانده‌ران بووه، له‌م یارییه‌شدا دواى پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك به كۆكردنه‌وه‌ى 49خاڵ بووه پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان بۆ ئه‌م وه‌رزه، ئاراراتی خاوه‌ن پله‌ى دووه‌میش به چه‌مچه‌ماڵ دۆڕا به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر، هه‌ندرێن له زاخۆ به تیپى خاوه‌ن یاریگا دۆڕا به هه‌مان ئه‌نجام، سۆران و سیروانى نوێش به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، دهۆك له برایه‌تى برده‌وه به ئه‌نجامى(3-2)گۆڵ،ئاكرێ و ده‌به‌ندیخانیش به (2-2)گۆڵ یه‌كسان بوون، چوارقورنه و سه‌یدسادقیش به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون،سه‌میربابۆى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بووه یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ر له مێژووی 5نازناوى خوله‌كه بباته‌وه.