هه‌ولێر ده‌چێته قۆناغی باشتر
هه‌ولێر ده‌چێته قۆناغی باشتر
هه‌ر چه‌نده یانه‌ى هه‌ولێر له خولى نایابى عێراقی له دواى هێنانى ستافی ڕاهێنه‌رانى تازه‌ى یانه‌كه، ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه به‌ره‌وو باشتربوون رۆیشتوه و له یارییه‌كانى ڕابردووش ئاستى چۆته قۆناغێكى دیار و كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته تر ده‌كات له خوله‌كه، ره‌وا یوسف یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانى یانه‌كه له باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاستى تیپه‌كه به‌ره‌وو باشتر رۆیشتوه و یارى بۆ یارى ئاستمان ده‌گۆرێ، له‌و بڕوایه‌شم بۆ ساڵانى داهاتوو هه‌ولێر یه‌كێك ده‌بێته له یانه به‌ربژێره‌كانى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى عێراقی، بۆ ئه‌مساڵیش چاومان له جامى عێراقییه ، چونكه قۆناغی باشمان بڕیوه، له‌باره‌ى گرفته‌كانى یانه‌كه‌ش گوتى" ته‌نیا گرفتى مووچه‌كانمان هه‌یه په‌نا به‌خوا ئه‌ویش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، گوتیشى " هه‌موو یاریزانێك چاوی له‌وه‌یه بگاته هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی منیش یه‌كێك له‌و یاریزانانه ده‌بم كه خۆم ماندوو ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم درێسى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی بپۆشم، پێش بینیشم بۆ ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه بتوانین بگه‌ینه خانه‌كانى پێشه‌وه.
كارزان كانه‌بی