ئاسۆ رۆستم ده‌مه‌وێ یارمه‌تى یانه‌ى شورته بده‌م
ئاسۆ رۆستم ده‌مه‌وێ یارمه‌تى یانه‌ى شورته بده‌م
هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه چه‌ند یانه‌یه‌كى عێراقی كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى یاریزانى كوردى شارى سلێمانى ئاسۆ رۆسته‌میان ده‌كرد، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى كێشه‌كانى ریزى یانه‌ى سالمیه‌ى كوێتى جێهێشت، به‌ڵام دواجار یانه‌ى شورته توانى ئه‌م ئه‌ستێره كورده بگوازێته‌وه ریزی تیپه‌كه‌ى له ئێستاشدا یانه‌كه‌ى كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى خولى عێراقی ده‌كات، له باره‌ى یارییه‌كانى خولی عێراقیش ئاسۆ رۆستم بۆگۆڤاری گوڵان گوتى: له ئێستادا له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته به‌رده‌وام له ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، هه‌ر چه‌نده له قۆناغی دووه‌م شه‌ش گۆڵم له‌گه‌ڵ تیپه‌كه كردوه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ هاوكارى تیپه‌كه‌م بكه‌م بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی شایسته و خولى عێراقی خولێكى به‌هێزه و پڕ له كێبڕكێیه له نێوان یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى شورته‌ش یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى عێراقه و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنێ منیش ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌كه باشترین ئاست و ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنم، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش ئاسوده‌م و هیچ گرفتێكم نییه و ته‌نیا ده‌مه‌وێ ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین، سه‌رجه‌م یانه‌كانیش خاوه‌ن پێكهاته‌ى به‌هێزن له خوله‌كه، یانه‌ى شورته‌ش یانه‌یه‌كی به‌هێزه و به‌رده‌وام هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش بدات له خوله‌كه و زیاتر له ریزبه‌ندی یانه‌كان بچینه پێشه‌وه.
كارزان كانه‌بی