یانه‌ى برادۆست گرنگی به‌ یارییه‌ تاكه‌كان ده‌دات

یانه‌ى برادۆست گرنگی به‌ یارییه‌ تاكه‌كان ده‌دات

یانه‌ى برادۆست گرنگی به‌ یارییه‌ تاكه‌كان ده‌دات
یانه‌ى وه‌رزشی برادۆستى پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شداربوو له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، به‌ڵام به‌هۆى گرفته‌ داراییه‌كان له‌ قۆناغی دووه‌م نه‌یتوانى یارییه‌كانى ته‌واو بكات، به‌ڵام یانه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ده‌یه‌وێت گرنگی به‌ یارییه‌ تاكه‌كان بدات له‌ به‌رامبه‌ر تیپه‌ كۆمه‌ڵه‌كان،له‌ سه‌ر دۆخی یانه‌كه‌ به‌ گشتی محه‌مه‌د به‌رزنجی سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشی برادۆست بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ باره‌ى تیپى تۆپى پێمان یانه‌كه‌مان به‌ده‌ر نییه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ترى خولى نایاب تووشى قه‌یران بووینه‌، پیلانێك دژی یانه‌ى برادۆست دروست كرا به‌ نیازی ئه‌وه‌ى یانه‌كه‌ نه‌مێنێت و ناشیرین بكرێ، یانه‌كانیش تریش قه‌رزارن و مووچه‌یان نه‌داوه‌ كه‌سیش باسیان ناكات، فۆكه‌سه‌كه‌ هه‌مووى له‌ سه‌ر یانه‌ى برادۆسته‌، سوپاس بۆ خوا توانیمان گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ئاستمان باشتر بكه‌ین، له‌ ئێستاشدا گرنگی به‌ یارییه‌ تاكه‌كان ده‌ده‌ین و له‌ ماوه‌ى ڕابردووش له‌ حه‌وت چالاكی به‌شدار بووینه‌ له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان وعێراق و ئه‌نجامى باشمان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ تۆپى سه‌رمێز و جۆدۆ و گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌ هه‌مووى ئه‌نجامان هه‌بووه‌، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو گرنگی به‌ یارییه‌كانى تریش ده‌ده‌ین، له‌باره‌ى تیپی تۆپى پێى یانه‌كه‌ش گوتى" له‌ ئێستادا پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ته‌نیا یارییه‌كانى گرنگی پێ ده‌ده‌ین، به‌ڵام بۆ تۆپى پێی له‌ داهاتوودا پلانمان ده‌بێت په‌ره‌ به‌تیپه‌كه‌ بده‌ینه‌وه‌ به‌ باشى بگه‌رێنه‌وه‌ نێو كێبڕكێیه‌كان بۆ ئێستا هیچ تیپێكى تۆپى پێێ دورست ناكه‌ینه‌وه‌، جێگاى ئاماژه‌ پێكردنه‌ یانه‌ى برادۆست یكێك له‌ و یانانه‌ى شارى كه‌ركووك بوو شان به‌ شانى یانه‌كانى خاك و شۆریجه‌ به‌شدارى یارییه‌كانى خولى پله‌ یه‌كی كوردستانى كردبوو، به‌ ئامانجی به‌ ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ و له‌ دواین یارى تیپه‌كه‌ش له‌ قۆناغی یه‌كه‌م توانی به‌ ئه‌نجامى (3-0)گۆڵ له‌ زانكۆی جیهان بباته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆكارى زۆربوونى گرفته‌كان تیپه‌كه‌ به‌شدارى یارییه‌كانى قۆناغی دووه‌می نه‌كرد و هه‌ردوو یانه‌ى برادۆست و زانكۆی جیهان دابه‌زین بۆ ریزى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی

Top