هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكى گرنگی به‌ده‌ستهێنا

هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكى گرنگی به‌ده‌ستهێنا

هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكى گرنگی به‌ده‌ستهێنا
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى دیوانییه‌ى كرد، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ نه‌یانتوانى ئاستێكى باش پێشكه‌ش بكه‌ن، تیپى میوان هه‌ر زوو توانى دوو گۆڵ تۆماربكه‌ن و تیپه‌كه‌یان به‌م دوو گۆڵه‌ پێشبخه‌ن، یانه‌ى هه‌ولێریش له‌ رێگاى لێدانى سزا شێركۆ كه‌رێم توانى ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ نیو هێنده‌ لێبكاته‌وه‌، ئه‌م تایمه‌ به‌ سوودی یانه‌ى دیوانییه‌ ته‌واو بوو، له‌ تایمی دووه‌م هه‌ولێرییه‌كان هه‌ر زوو توانیان ته‌واوى یاریگا به‌ هێرشه‌كانیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و عه‌لى شاخه‌وان به‌ لێدانێكى جوان یارییه‌كه‌ى هێنایه‌وه‌ خاڵى سه‌ره‌تا و دواى ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانى هه‌ولێر به‌رده‌وام بوو له‌ خوله‌كی 77ئه‌حمه‌د ئیبراهیم كاپتنى یانه‌ى هه‌ولێر توانی به‌لێدانێكى به‌هێز گۆڵى سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى(3-2)گۆڵ به‌ سوودی هه‌ولێر به‌ كۆتایی هات و سێ خاڵى گرنگی به‌ده‌ست هێنا و هه‌ولێر چووه‌ خانه‌ى ده‌یه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان.

Top