دهۆك هه‌وڵى ئه‌نجامى باشتر ده‌دات
دهۆك هه‌وڵى ئه‌نجامى باشتر ده‌دات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك ئه‌م وه‌رزه جیاواز له وه‌رزه‌كانى دیكه‌ى خولى عێراقی، توانى له یارى پله‌ى ئۆفی عێراقی پلێتى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به‌م ستافه‌ى ڕاهێنه‌ران و یاریزانانیش به‌رده‌وام و به هه‌مان نه‌فس هه‌تانه نێو یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، له ئێستادا یانه‌كه ده‌یه‌وێ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر له خولى نایاب بهاوێت و ئامانجی خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى خوله‌كه‌یه له‌باره‌ى بارودۆخی یانه‌كه له‌م باره‌شه‌وه كاوه‌ئیبراهیم ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: قۆناغی دووه‌م قۆناغێكى زۆر زه‌حمه‌ته كۆكردنه‌وه‌ى خاڵ وا ئاسان نابێ، هه‌ر سێ خاڵ به شه‌ش خاڵ حیسابه و یه‌ك خاڵیش به سێ خاڵ حیسابه، چونكه تیپه‌كانى سه‌ره‌وه كێبڕكێ بۆ خوله‌كانى عه‌ره‌بی و ئاسیاوی ده‌كه‌ن، تیپه‌كانى خواره‌وه‌ش شه‌ڕى مانه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئێمه‌ش زه‌حمه‌ته چونكه هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شقیمان نه‌كردوه، به‌ڵام متمانه‌ى ته‌واومان به یاریزانانى خۆمان هه‌یه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامى باش، ئه‌وه‌ى له‌سه‌رمان بوو وه‌كو ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران سه‌كه‌وتنى تیپه‌كه بوو بۆ خولى نایاب كردمان، جگه له‌وه‌ش تیپه‌كه رزگار بكه‌ین له مانه‌وه‌ى له خولى نایاب ئه‌وه‌شمان تاڕاده‌یه‌كی زۆر جێ به‌جێ كردوه، جگه له‌وه‌ش یاریزانى خولى عێراقیش ده‌ده‌ین به یاریزانى خولى كوردستان ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه ده‌ستكه‌وته، ئامانجمان ئه‌وه‌یه له خانه‌كانى پێشه‌وه بین، به‌ڵام هه‌ندێك جار نازانی چ گرفتێك دێته پێش، ئێمه ده‌مانه‌وێ له خانه‌كانى یه‌كه‌م تاكو پێنجه‌م بین، تاكه تیپین كه نه‌مانتوانیوه هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شقی بكه‌ینه‌وه و ته‌نیا یاریزانمان هه‌ڵبژاردوه، دواتریش بۆ هێنانى یاریزانان كۆتایی بوو هه‌موو یانه‌كان یاریزانه‌كانیان بردبوو، ته‌نیا دووسێ یاریزانمان هێنا له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر، به‌ڵام ئێمه وه‌كو یاریزانان و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران و كارگێڕى تیپه‌كه‌ش به یه‌ك روحیه‌ت كارده‌كه‌ین، ئێستاش تیپه‌كه له ریزبه‌ندی یانه‌كان له پله‌ى شه‌شه‌مدایه بۆ ئێمه زۆر باشه و چاومان له ئه‌نجامى باشتریشه له داهاتوو.
كارزان كانه‌بی